بەرشلۆنە بیر لە یاریزانێكی فەرەنسی دەكاتەوە

بەرشلۆنە بیر لە یاریزانێكی فەرەنسی دەكاتەوە
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەردەوامە لەپەیوەندیەكانی لەگەڵ یانەی ڤالنسیا لەپێناو گەیشتن بەڕێكەوتن بۆ گواستنەوەی بەرگریكاری فەرەنسی جیرمی ماتیۆ بۆ یانە كەتالۆنیەكە. لەمبارەیەوە پێگەی فتبۆڵی ئیسپانی بەناوبانگ بڵاویكردۆتەوە سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە جۆزیب بارتۆمیۆ پەیوەندی بە سەرۆكی یانەی ڤالنسیا كردوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی دەست بەدانووستان بكەن بۆ بەدەست هێنانی تواناكانی ئەم یاریزانە. لەلایەن خۆشیەوە بەڕێوەبەری هونەری نوێی یانەی بەرشلۆنە لویس ئەنریكی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەگرنگیدان بەتواناكانی ئەو بەرگریكارە فەرنسیەو دوووپاتی كردەوە ئەم یاریزانە زۆر گونجاوە بۆ یانەكەی كەتەلۆنیا. شایەنی باسە لەپێشتردا یاریزانی ناوبراو دەست پێشخەریەكی یانەی بایرەن میونشن رەتكردەوە بەڵام لەئێستادا ئەم پرۆژەیە جیاوازە، چونكە بەرشلۆنە یانەیەكی بەناوبانگەو پێشبینیش دەكرێت بڕی گرێبەستەكەی كەمتر نەبێت لە بیست ملیۆن یۆرۆ
Top