دەستەی نوێی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بۆ ماوی چوار ساڵ بەردەوام دەبێت
لە لێدوانێكی عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بۆ ماڵپەری پێشانگای وێنەكانی تۆپی پێی عێراق لە بەرازیل گوتی: لە بەرازیل كۆبوونەوەیەكەمان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی جۆزێف سیب پلاتەر ئەنجام دا بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا شێخ سەلمان بن ئیبراهیم و سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی عێراق تاریق ئەحمەد و چەندین بابەت و تەوەر لەم كۆبوونەوەیە باس كرا، كە تیاییدا باسی هەڵگرتنی گەمارۆی وەرزشی لەسەر ئەنجامدانی یارییە نێودەوڵەتیەكان و سەیركردنی یاریگاكانی عێراق.
لە درێژەی قسەكانیدا عەبدولخالق مەسعود گوتی: پلاتەر و شێخ سەلمان بن ئیبراهیم خۆشحاڵی خۆیان دەربری بە ئەنجامدانی هەڵبژاردەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستین و تەئكیدی لەوە كردووە، ئەم دەستەیە دەستەیەكی باوەرپێكراوە و بۆ ماوەی چوار ساڵ كارەكانی بەردەوام دەبێت.
جێگەی باسە عەبدولخالق مەسعود یەكەم كوردە، كە دەبێتە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە مێژووی تۆپی پێی عێراقدا.
رێبین رەمزی
