یەكشەممە یانەكان بڕیاری چارەنووسی خولی عێراق دەدەن

یەكشەممە یانەكان بڕیاری چارەنووسی خولی عێراق دەدەن
وا بڕیارە رۆژی یەكشەممە یەكێتی تۆپی پێی عێراق كۆبوونەوەیەك لەگەڵ نوێنەری یانەكان ئەنجام بدات سەبارەت بە خولی عێراق، بە پێی چەند سەرچاوەیەك چەندین رێگە لەبەردەم یەكێتی تۆپی پێی عێراق هەیە، بەمشیوەیە.
1- بەردەوامبوونی خولی عێراق
2- تێكچوونی یارییەكانی خولی عێراق، هەردوو یانەی هەولێر و شورتە ببنە پاڵەوانی خولەكە.
3- تێكچوونی یارییەكانی خولی عێراق، بە بێ دەستنیشانكردنی پاڵەوانی خولەكە.
4- تێكچوونی خولەكە ئەنجامدانی یارییەك لە نێوان هەولێر و شورتە بۆ دەستنیشانكردنی پاڵەوان یارییەكەش لە یاریگایەكی بێ لایەن.
5- تێكچوونی خولەكە ئەنجامدانی دوو یاری لە نێوان هەولێر و شورتە بەشێوازی چوون و هاتن بۆ دەستنیشانكردنی پاڵەوان.
6- تێكچوونی خولەكە و هەژمار كردنی ئەنجامەكانی قۆناغی یەكەمی خولەكە بۆ دەستنیشانكردنی پاڵەوان و خاوەن پلەی دووەم.
7- تێكچوونی خولەكە ئەنجامدانی چوارگۆشەی زێرین بۆ دەستنیشانكردنی پاڵەوانی خولەكە و خاوەن پلەی دووەم.
ئەم 7 خاڵە یەكێكیان دەستنیشان دەكرێت بۆ ئەوەی پەیرەو بكرێت، بەڵام ئەوەی تەئكیدكراوە، كە ئەگەر خولەكە بەردەوام بێت دوو یانە دادەبەزێت و ئەگەر خولەكەش تێكبچێت ئەوە هیچ یانەیەك دانەبەزێت و چوار یانە سەردەكەون بۆ خولی نایاب لە وەرزی داهاتوو خولەكە دەبێتە 20 یانە.
ریزبەندی قۆناغی یەكەمی خولەكە بەمشێوەیە دەبێت.
1- هەولێر 30 خاڵ یارییەكی دواخراوی لەگەڵ كەرخ هەیە.
2- شورتە 28 خاڵ دوو یاری دواخراوی لەگەڵ مەسافی و نەفت جنوب هەیە.
3- بەغداد 27 خاڵ
4- قوە جەوییە 26 خاڵ
5- تەڵەبە 24 خاڵ
6- زەورا 21 خاڵ
7- زاخۆ 21 خاڵ
8- نەفت 20 خاڵ
9- دهۆك 19 خاڵ
10- مینا 18 خاڵ
11- نەفت جنوب 18 خاڵ یارییەكی دواخراوی لەگەڵ شورتە هەیە.
12- كەرخ 16 خاڵ یارییەكی دواخراوی لەگەڵ هەولێر هەیە.
13- نەفت میسان 14 خاڵ
14- نەجەف 14 خاڵ.
15- كەربلا 11 خاڵ.
16- مەسافی 7 خاڵ یارییەكی دواخراوی لەگەڵ شورتە هەیە.
رێبین رەمزی
Top