یونس مەحمود لە خولی قەتەری نزیكە

یونس مەحمود لە خولی قەتەری نزیكە
ئەستێرەی تۆپی پێی عێراق یونس مەحمود نزیكە لە رێكەوتن لەگەڵ لەگەڵ یەكێك لە یانەكانی قەتەر بەمەبەستی یاریكردنی ناوبراو لە وەرزی داهاتوو لە ریزی یانە قەتەرییەكە لە خولی ئەستێرەكانی قەتەر.
بە پێی سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو، یانەی خرێتیات بەفەرمی گفتوگۆی لەگەڵ یونس مەحمود دەستپێكردووە بۆ ئەوەی لەوەرزی داهاتوو لەم یانەیە یاری بكات و بڕی یەك ملیۆن دۆلاری وەكو گرێبەست پێشكەش كردووە، تا ئێستا هەردوو لا نەگەیشتوونە رێكەوتنی كۆتایی چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو بەفەرمی گرێبەستەكە مۆربكرێتجێگەی باسە یونس مەحمود پێشتر لە ریزی یانەكانی (خور، غەرافە، وەكرە، سەد) یاریكردووە و لە وەرزی رابردوو بۆ ماوەیەكی كەم لە ریزی یانەی ئەهلی سعودی یاری كرد، پاشان لە هیچ یانەیەك یارینەكردووە.
وا بڕیارە یونس مەحمود بەشداری لە جامی نەتەوەكانی ئاسیا بكات لە ئوسترالیا لە سەرەتای ساڵی 2015 و ئەمەش دەبێتە دواین پاڵەوانێتی بۆ ئەم ئەستێرە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
رێبین رەمزی
Top