كوردستان بە پادانیا دۆڕا و پلەی شەشەمی بەدەست هێنا

كوردستان بە پادانیا دۆڕا و پلەی شەشەمی بەدەست هێنا
كاتژێر 8ی ئەم شەو بەكاتی كوردستان ، لەمیانی دوا یارییەكانی پاڵەوانیەتی كۆنیفا بۆ بەدەست هێنانی پلەكانی پێنجەم وشەشەم ، هەڵبژاردەی كوردستان و پادانیا رووبەڕووی یەكتر بوونەوە ، لەو یارییە یاریزانانی كوردستان بەرزترین ئاستییان پێشكەش كرد تا دوا خولەكەكانی یارییەكە كۆنترڵی یاریگەییان كردبوو هەڵیكی زۆرییان لەدەست دا ، لە ئەنجام هەردوولا بەگۆڵیك بۆ هەرلایەكیان یەكسانبوون ، گۆڵەكەی كوردستانیش لە رێگەی یاریزان نێچیرڤان شوكری تۆماركرا ، دوای ئەوەی هەردوولا راستەوخۆ پەناییان بردە بەر لێدانی یەكلایی كەرەوە هەڵبژاردەی پادانیا یارییەكەی بە ئەنجامی 4-3گۆڵ بردەوە ،پلەی پێنجەمی پاڵەوانیەتیەكەی بەدەست هێنا كوردستانیش پلەی شەشەم .
جێگەی باسە سبەی هەڵبژاردەی ئیلام ڤانین ونیس یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی كۆنیفا ئەنجام دەدەن ، هەڵبژاردەی كوردستانیش دوای بەدەست هێنانی پلەی شەشەم بەرەبەیانی رۆژی سێ‌ شەممە دەگەڕێنەوە كوردستان .
شەماڵ دیلان – سوید
Top