خولی عێراق هەڵدەوەشێتەوە
بە پێی سەرچاوە باوەرپێكراوەكان، رەنگە لەم كۆبوونەوەیە بریار بدرێت، كە یارییەكانی خولی نایابی عێراق لە وەرزی ئەمساڵدا هەڵبوەشێتەوە تەنیا یارییە دواخراوەكان ئەنجام بدرێت، پاشان چوار تیپی یەكەم یاری لە نێوان خۆیان ئەنجام بدەن بۆ دەستنیشانكردنی پاڵەوانی وەرزی ئەمساڵی خولەكە.
لە وەرزی ئەمساڵدا زۆربەی یانەكانی خولی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی یارییەكانی خولی عێراق دەكەن بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو یارییەكانی ئەم خولە لە مانگی 9 دەستپێبكاتەوە.
رێبین رەمزی
