جادوكەرێكی ئەفریقی هۆكاری پێكانی رۆناڵدۆیە

جادوكەرێكی ئەفریقی هۆكاری پێكانی رۆناڵدۆیە
ئێستا هەموو جیهان سەرقالی هەواڵی چاكبوونەوەی كریستانۆ رۆناڵدۆیە لە پێكانەكەی، كە تووشی هاتوو و گشت دەزگا راگەیاندنەكان بە دوای دواین هەواڵی ئەم ئەستێرەیە دەگەرێن، بەڵام ئەوەی چاوەڕوانەكراو بوو، جادوكەرێكی ئەفریقی نهێنی پێكانەكەی رۆناڵدۆ ئاشكرا كرد.
جادۆكەرێكی وڵاتی گانا ئەمرۆ چوارشەممە بەشێوەیەكی سەیر رایگەیاند، كە ئە هۆكاری پێكانی رۆناڵدۆیە و هیچ پزیشكێك ناتوانێت چارەسەری بكات تەنیا خۆی نەبێت.
ماڵپەری (ئەول سپۆرتس) گانی لەسەر زاری ئەم جادۆكەرە بڵاوكردیتەوە، كە پێشتر هەرەشەی لە رۆناڵدۆ كردبوو، كە تووشی پێكانی دەكات و گوتی: من وام كرد رۆناڵدۆ تووشی پێكان بێت بۆ ئەوەی لە یارییەكەی بەرانبەر گانا بەشداری نەكات و هەڵبژاردەكەی بێبەش بێت.
ئەم جادۆكەرە زیاتر گوتی: جۆرێك لە جادوكەری رەشم بۆ رۆناڵدۆ كردووە، كە هیچ پزیشكێك لە جیهان ناتوانێت چارەسەری بكات تەنیا من دەتوانم چارەسەری بكەم!!!.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی پورتوگاڵ لە مۆندیالی 2014 لە كۆمەڵەی ئەڵمانیا و ئەمەریكا و گانا یاری دەكات و سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە رۆناڵدۆ بەشێوەیەكی زۆر ناتوانێت بەشداری لە مۆندیال بكات.
رێبین رەمزی
Top