دوای جه‌ویه‌ .. سلێمانی به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به‌ش یاریی كرد ‌

دوای جه‌ویه‌ .. سلێمانی به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به‌ش یاریی كرد ‌
ئاماده‌كاریه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی بۆ گه‌رانه‌وه‌ به‌خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌عات 5ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ میوانداری یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی شاری به‌غدای كرد.
ئاستی یاریه‌كه‌ سه‌رو مام ناوه‌ند بوو ، یاریزانانی هه‌ردوولا نمایشی جوانیان پێشكه‌ش كرد ، هێڵی به‌رگری یانه‌ی سلێمانی تاراده‌یه‌كی باش بێكێشه‌ بوو ، به‌درێژایی هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه‌ش هه‌وڵی یاریزانانی هه‌ردوولا بۆتۆماركردنی گۆڵ شكستی هێنا و یاریه‌كه‌ش به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
هه‌فته‌ی رابردوو یانه‌ی سلێمانی یاریه‌كی دۆستانه‌ی تری ئه‌نجامداو به‌گۆڵێك به‌رامبه‌ر یانه‌ی قوه‌جه‌ویه‌ شكستی هێنا.
بڕیاره‌ رۆژی 10ی مانگ یاریه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق و گه‌یشتن به‌خولی نایابی وه‌رزی داهاتوو ده‌ست پێبكات و رۆژی 14ی مانگیش یانه‌ی سلێمانی یه‌كه‌مین یاریی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی مه‌سافی باكور ئه‌نجام ده‌دات .
به‌پێی زانیاریه‌كانی سایتی یانه‌ی سلێمانیش هه‌ردوو هێرشبه‌ر (ئه‌حمه‌د مه‌ئمون و جاسم محه‌مه‌د) ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاو له‌په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی سلێمانیه‌وه‌ دورن .
ماڵپەری فەرمی یانەی سلێمانی
Top