یانەی هەولێر چەند یاریزانێك لە یارییەكەی مەسافی لە دەست دەدات

یانەی هەولێر چەند یاریزانێك لە یارییەكەی مەسافی لە دەست دەدات
وا بڕیارە رۆژی هەینی لە یاریگەی مەسافی هەردوو یانەی هەولێر و مەسافی رووبەرووی یەكتر ببنەوە لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 7می خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی پێی.
لەم یارییەدا بەهۆی وەرگرتنی سێ كارتی زەرد هەردوو یاریزان میران خەسرۆ و بۆرخا رۆبیاتۆ بەشداری لەم یارییە ناكەن و هەردوو یاریزان فەرحان شكور و نەریمان خدر بەهۆی بەشداریكردنیان لەگەڵ هەڵبژاردەی كوردستان لە پاڵەوانێتی كۆنیفا بێبەش دەبن لەم یارییە و یاریزان بورهان صهیۆنی بەهۆی پێكان بەشداری ناكەن.
وتا ئێستا چارەنووسی بەشداریكردنی هەردوو یاریزان هەڵگورد مەلا محەمەد و نەدیم سەباغ دیار نییە بەهۆی پێكان و بڕیاری كۆتایی بۆ پزیشكی یانە و دەستەی راهێنەران دەمینێتەوە.
وا بڕیارە یارییەكە كاتژمێر 4.45 خولەكی ئێوارە ئەنجام بدرێت.
ماڵپەری فەرمی یانەی هەولێر
Top