هەڵبژاردەی كوردستان ماڵئاوایی لە جامی كۆنیفا كرد
ئەمڕۆ ئێوارە هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستان لە قۆناغی هەشتەمی جامی كۆنیفا بۆ هەرێمەكان، كە لە شاری ئۆستەرسۆنی سوێدی بەڕێوەدەچێت، بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیلام ڤانین دووچاری شكست بە لێدانەكانی یەكلاكەرەوە و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەكە كرد.
یارییەكە لە كاتی ئاساییدا بە 1-1 گۆڵ كۆتایی و راستەوخۆ بە لێدانەكانی یەكلاكەرەوە یارییەكە یەكلاكرایەوە و هەڵبژاردەی كوردستان دووچاری دۆڕاندن بوو.
یەكەمجاریشە هەڵبژاردەی كوردستان لە پاڵەوانیەتیی هەرێمەكان لەو قۆناغەدا بچێتە دەرەوە.
