سلێمانی بەهیواوە دەچێـتە نێو كێبڕكییەكانی گەیشتن بە خولی نایاب

سلێمانی بەهیواوە دەچێـتە نێو كێبڕكییەكانی گەیشتن بە خولی نایاب
بەمەبەستی بەهێزكردنی تیپی تۆپی پێی خولی عێراقی و ئامادەكاریی باشتر بۆ سەركەوتن بۆ یارییەكانی خولی نایابی عێراقی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە، تیپی تۆپی پێی خولی عێراقی یانەی وەرزشی سلێمانی دەستی بە ئامادەكارییەكی چڕ و پڕ كردووە بۆ ئەوەی یەكێك لە پلێتەكانی خولەكە دەستەبەر بكەن، رۆژانەش لەسەر یاریگای تایبەت بە یانەی سلێمانی لەسەردەستی ڕاهێنەری عێراقی حەمید سەلمان یانەی سلێمانی مەشقەكانی دەست پێكردووە، لە بارەی ئامادەكارییەكانیش سەلاح مەحەمەد كەریم جێگری سەرۆكی یانەی وەرزشی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی» ئێمە رۆژانە ئامادەكارییەكانمان چڕكردۆتەوە بەمەبەستی سەركەوتن بۆخولی نایابی عێراقی هەر چەندە ئەم وەرزە پارەیەكی باشمان تەرخان كردوە بۆ هێنانی ژمارەیەك لە یاریزانانی بیانی و ناوخۆیی و ژمارەیەك یاریزانانی كوردی خۆمان، بڕیاریشمانداوە بەردەوامبین لە ئەنجامدانی كەمپی مەشقی یاریی دۆستانە، گوتیشی هیچ كێشەو گرفتێكمان نییە لە تیپی سلێمانی و هەوڵی خۆمانداوە بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە.
Top