راگەیاندنی پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەراو بەشدار نەبوونی چەند یاریزانێكی بەتوانا

راگەیاندنی پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەراو بەشدار نەبوونی چەند یاریزانێكی بەتوانا
راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رۆی هۆدجسۆن پێكهاتەی هەڵبژاردەكەی بۆ بەشداریكردن لەجامی جیهانی 2014 ی بەرازیل راگەیاند كەبڕیارە لە 12 حوزەیرانی داهاتوو یارییەكانی دەست پێبكات و تا 13 تەمووز بەردەوام دەبێت تیایدا دەست بەرداری ژمارەیەك لە ئەستێرەكانی بوو. ئەمەو بەپێی پێكهاتەكە یاریزانی یانەی چێلسی ئاشلی كۆلی بانگهێشت نەكراوە، چونكە ناوبراو وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی بەیەكجاری راگەیاند، هەروەها مایكل كاریكی یاریزانی مانشستەر یونایتدو تیۆ ووالكۆتی یاریزانی یانەی ئەرسناڵ بەهۆی پێكانەوە لەم پێكهاتەیەی ئینگلتەرا دوورخرانەوە لەبەرامبەردا رۆی هۆدجسۆن سێ یاریزانی تری لاوی بانگهێشت كرد كە بریتین لە یاریزانان رۆس باركیلی تەمەن 20 ساڵانی یانەی ئیڤەرتۆن و بەرگریكاری یانەی ساوسهامبتۆن لۆك شاوی تەمەن 18 ساڵان و یاریزانی باڵەكانی لیڤەرپۆل رەحیم سترلینگی تەمەن 19 ساڵان...هەروەها راهێنەری ئینگلتەرا متمانەی بە هەر سێ ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی هەیە كە بریتین لە یاریزانان ستیڤن جیراردی یاریزان و كاپتنی یانەی لیڤەرپول و واین رۆنی هێرشبەری یانەی شەیتانە سوورەكان و فرانك لامپاردی یاریزانی ناوەراستی یانەی چێلسی....لای خۆیەوە راهێنەری ئینگلتەرا تیشكی خستە سەر بارودۆخی تیپەكەی و رایگەیاند ئەو گۆڕانكاریانە بەپێی بارودۆخی تیپەكە ئەنجام دراوە، چونكە كول وازهێنانی خۆی راگەیاندووە بۆیە لوك شاو بۆ پڕكرنەوەی شوێنی بانگهێشت كراوە، هەروەها مایكل كاریك یاریزانێكی بەتوانایە، بەڵام نەیتوانیوە شوێنی خۆی لەپێكهاتەی ئینگلتەرا بكاتەوە...سەبارەت بە هەر سێ یاریزان واین رۆنی و لامپاردو جیرارد راهێنەری ئینگلتەرا روونیكرەوە هەرچەندە لامپارد تەمەنی گەورەیە، بەڵام یاریزانێكی دروستكەری بەتوانایە و دەتوانێت رۆڵی خۆی بەشێوەیەكی ئەرینی لەناو یاریگا بگێریت، بۆیە ئێمە لەو بڕوایەداین كە پێویستمان بەیاریزانێكی لەم چەشنە هەیە.
Top