چوار یاریزانی پیشەگەری كورد پەیوەندیی بە هەڵبژاردەی كوردستانەوەدەكەن

چوار یاریزانی پیشەگەری كورد پەیوەندیی بە هەڵبژاردەی كوردستانەوەدەكەن
شەماڵ دیلان / راگەیاندنی هەڵبژاردەی كوردستان
بۆ بەشداریكردن لە جامی كۆنیفا چوار یاریزانی پیشەگەری كوردی نیشتەجێی دەرەوە پەیوەندییان بە هەڵبژاردەی كوردستانەوە كرد .
دوای دەستنیشانكردنی 23 یاریزان بۆ ریزی هەڵبژاردەی كوردستان لەلایەن هەردو راهێنەر عەبدوڵا مەحمود و سلێمان رەمەزان، لەسەر داوای هەردو راهێنەر چوار یاریزانی پیشەگەری كوردی نیشتەجێی دەرەوە بانگێشتی تیپەكە كران ئەوانیش بریتین لە یاریزانان ئەحمەد یاسین، رۆژگار زرار، هاوبێر موستەفا، ئوسامە رەشید .
پاڵەوانیەتی وۆرڵد كاپ فۆتبۆڵ كۆنیفا بۆ هەرێمەكان لەسەرەتای مانگی داهاتو بە بەشداری 12 هەڵبژاردە لەوڵاتی سوید بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی كوردستانی پاڵەوانی جامی ڤیڤای وەرزی 2012 بەشدارە لەو پاڵەوانیەتیە، بە مەبەستی تۆكمە كردنی هەڵبژاردەی كوردستانیش، ستافی تیپەكە بڕیارییان دا چوار یاریزانی پیشەگەری كوردی نیشتەجێی دەرەوە بانگهیشتی ریزی هەڵبژاردەی كوردستان بكەن، كە ئەوانیش پێكهاتون لە هەریەكە لە (ئوسامە رەشید و هاوبێر موستەفا لە هۆڵەندا،ئەحمەد یاسین لە سوید، رۆژگار زرار لەوڵاتی نەمسا ) بۆ زانیاری زێتر دەربارەی پەیوەندیكردنی ئەو یاریزانانە، سلێمان رەمەزان یاریدەدەری هەڵبژاردەی كوردستان گوتی " بە پێوستمان زانی ئەو چوار یاریزانە بانگهیشتی تیپەكە بكەین و سود لە تواناكانیان وەرگرین لەبەر ئەوەی ئەوان لە خولە جیا جیاكانی وڵاتانی جیهان یاری دەكەن وەكو كوردێكیش مافی خۆییانە بانگهێشتی تیپەكە بكرێن، بۆ نمونە یاریزان ئەحمەد یاسین لە یانەیەكی خولی نایابی سوید و هاوبێر موستەفا لەخولی پلە دوی هۆڵەندا وە ئوسامە رەشید بە هەمان شێوە لە خولی هۆڵەندی یاری دەكات ساڵی پێشوش لەگەڵ تیپی هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری لە پاڵەوانیەتی مەڕسلیای كرد هەروەها رۆژگار زراریش گۆڵكاری خولی نەمسایە، بە هۆی ئەوەی لە دەرەوەی وڵاتن تا ئیستا بەشدارییان لە مەشق و راهێنانی تیپەكە نەكردوە،بەڵام دوای گەیشتنی شاندی هەڵبژاردەی كوردستان لە 28ی ئەو مانگە پەیوەندی بە تیپەكە و دوایین مەشق و راهێنانی خۆییان لەگەڵ هەڵبژاردەی كوردستان ئەنجام دەدەن.
Top