یانەی ریال مەدرید هەوڵی بەدەست هێنانی یاریزان لۆران كۆتشیلنی دەدات

یانەی ریال مەدرید هەوڵی  بەدەست هێنانی یاریزان لۆران كۆتشیلنی دەدات
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەهەوڵی بەدەست هێنانی تواناكانی یاریزانی نێودەوڵەتیی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ئەرسنال لۆران كۆتسیلنی بەرگریكارە بۆ بەهێزكردنی هێڵی بەرگریی یانەی شاهانە بۆ وەرزی داهاتوو. لەم بارەیەوە رۆژنامەی Eyefootball بەریتانی بڵاوكرۆتەوە بەپێی راپۆرتە هەواڵەكان یانەی ریال نزیك بۆتەوە لەبەدەست هێنانی تواناكانی یاریزانی فەرەنسی یانەی ئەرسنال لۆران كۆتسیلنی كە بەیەكێك لەكارتەكانی كارلۆ ئەنشلۆتی دادەنرێت كە متمانەی پێوە بكات بۆ وەرزی داهاتوو. ئەمەو لۆران كۆتسیلنی ئەم ساڵ جوانترین و باشترین ئاستی پێشكەشكرد لەگەڵ یانەی ئارسناڵ و تا ئێستا زیاتر لە 150 یاری لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجام داوەو بەیەكێك لە بەرگریكارە بەتواناكانی تیپەكەی دادەنرێت جگە لەبەشداریكردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا.
Top