راهێنەری هەڵبژاردەی دانیمارك مۆرتن ئۆڵسن رایگەیاند لەئێستادا بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێلسی ئینگلیزی جۆزی مۆرینهۆ دوژمنێكی مەترسیداری گەورەیە بۆ سەر تۆپی پێی جیهان.ئەمەو رۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی وەرزشی لەزاری ئەو راهێنەرەی دانیمارك بڵاویكردۆتەوە مۆرینهۆ مەترسییەكی گەورەو دوژمنی یەكەمی تۆپی پێیە، چونكە لەتوانای هەیە تام و چێژی یاریی تۆپی پێ نەهێڵێت كە ئەمەش جێگای مەترسییەكی زۆرە. هەروەها ئۆلسن روونیكردەوە گەر بارودۆخەكە بەم شێوەیە بڕوات كە زۆرێك لەراهێنەرەكان لەسەر شێوازی ئەو پلانەكانیان جێبەجێ بكەن ئەوان سەرەتای كۆتایی هاتنی یاریی جوانی تۆپی پێیە، چونكە ئەو توانایەكی باشی یاریزانانی لەبەردەست دایە، بەڵام تەنیا یاریی بەهێڵی بەرگری دەكات بۆ كوشتنی یارییەكان و بەدەست هێنانی ئەنجام لەسەر حیسابی یاریی جوان .