هەڵبژاردەی كوردستان ئامادەكارییەكانی بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانیەتی كۆنیفا دەست پێكرد
بڕیارە لە1ی حوزەیرانی مانگی داهاتو پاڵەوانیەتی (وۆرڵد كاپ كۆنیفا) بۆ هەرێمەكان كە هاوشێوەی پاڵەوانیەتی جامی ڤیڤایە بە بەشداری 12 هەڵبژاردە لەسەر ئاستی جیهان لە وڵاتی سوێد و شاری ئۆستەرسۆن ئەنجام بدرێت، هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستانیش یەكێكە لە نێو ئەو هەڵبژاردانەی بەشداری لەو پاڵەوانیەتیە دەكات، دوای ئەوەی مانگی پێشوو بە ئامادەبونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان تیروپشكی پاڵەوانیەتیە لە وڵاتی سوێد ئەنجام درا، هەڵبژاردەكان بەسەر چوار كڕوپدا دابەشكران و هەڵبژاردەی كوردستان لە كۆمەڵەی یەكەم و لەتەك هەڵبژاردەكانی تامی ئیلام و ئارمیان سیراك هات و هەڵبژاردە بەشدار بوەكانی تریش پێكهاتون لە ( ئابخازیا، ئۆكستانیا، سامی لاند، دارفۆر، كویبیك، پادانیا، ئیلان ڤانین، ناگورنۆ كاراباخ، زێنزیبار )، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ستاف و دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی كوردستانی بۆ پاڵەوانیەتیەكە دەستنیشانكرد و راهێنەری بەئەزمون عەبدوڵا مەحمودی وەك راهێنەری هەڵبژاردەی كورستان دەستنیشانكرا یاریدەدەرەكەشی راهێنەر سلێمان رەمەزانە هەروەها راهێنەری گۆڵپارێزەكانیش كامەران عومەرە، جێگەی باسە عەبدوڵا مەحمود راهێنەر لەسەر ئاستی یانەكانی كوردستان 23 یاریزانی بۆ بەشداری لەو پاڵەوانیەتیە داستنیشانكرد كە ئەوانیش، عەلی عەزیز(ئاڕاڕات )، رامیار ئەحمەد (كەركوك )، یونس شكور، جاسم مەحەمەد، خالید موشیر، دلۆڤان مەهدی ( زاخۆ )، نەریمان خدر، دیار رەحمان، فەرحان شكور، میران خەسرەۆ( هەولێر )، سەنگەر عەبدولكەریم (هندرێن)، نێچیرڤان شوكری، هۆزان ئیسماعیل، زوهیرعەبدولجەمال (زێرەڤانی)، شێرزاد مەحەمەد، نێچیرڤان پاشا (پێشمەرگەی هەولێر)، دیار یاخی (پێشمەرگەی سلێمانی)، مەحەمەد سابیر ( شێروانە)، ئەحمەد مامون (دهۆك) جەبار نەشئەت (نەورۆز )، یەحیا مەحەمەد، ئەحمەد سالار، ئاراس موستەفا(سلێمانی ) دوای بانگهێشتی ئەو یاریزانانە دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی كوردستان بڕیاڕییاندا رۆژانە لە نێو یاریگەی دوی شەهید فڕانسۆ هەریری مەشقەكانیان ئەنجام بدەن و خۆییان بە شێوەیەكی تۆكمە بۆ ئەو پاڵەوانیەتیە ئەمادە بكەن، هەمو هەوڵێكیش دەخەنە گڕ بۆ بەدەستهێنانی جامی پاڵەوانیەتیەكە هەروەكو چۆن هەڵبژاردەی كوردستان لە ساڵی 2012 بە سەركردایەتی راهێنەر عەبدوڵا مەحمود توانی نازناوی جامی ڤیڤابۆ هەرێمەكان بەدەست بهێنیت و كوردستان بكاتە خاوەن یەكەم نازناوی جیهانی .
