لە خولی نایابی عێراقی زاخۆ بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەكان

لە خولی نایابی عێراقی زاخۆ بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەكان
كارزان كانەبی
لە چوار چێوەی یارییەكانی گەری نۆزدەهەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی عێراقی، لەسەر یاریگای بارزان لە زاخۆی دەلال بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی زاخۆ و مەسافی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لە گێمی یەكەمی یارییەكە لەگەڵ دەستپێكی فیكەی ناوبژیوانی یارییەكە یاریزانانی یانەی زاخۆ بە هێرشی یەك لە دوای یەك بۆ سەر گۆڵی تیپی میوان دەستیپان پێكرد، لەم ناوەشدا هەریەك لە یاریزانان (سامرسەعید،رەجا رافع،سەهل نەعیم )چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی میوان لەم ناوەشدا لە خولەكی 37ی یارییەكە بەلێدانێكی بەهێز
یاریزان سەهل نەعیم توانی تاكە گۆڵی یانەی زاخۆ تۆماربكات، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی تیپی میوان چەندهێرشێكیان بردە سەر گۆڵی تیپی میوان بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بووئەم گێمە بە سوودی زاخۆ بەكۆتایی هات. لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو تیپ بە ئامانجی گۆڕینی ئەنجامی یارییەكە هاتنە نێو یاریگا و ڕاهێنەرانی هەردووتیپش چەند گۆڕانكارییەكیان لە ریزی پێك هاتەی تیپەكەیان ئەنجامدا بە ئامانجی بەدەست هێنانی سەركەوتن لە یارییە، لەم گێمەش یاریزانانی یانەی زاخۆ هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیاندا دەدا بەڵام گشت هەوڵەكانیانی هەردوو تیپ بێ سوود بوو یارییەكەش بە سوودی زاخۆ بە تاكە گۆڵیك بە كۆتایی هاتو یانەی زاخۆ كۆی خاڵەكانی بۆ29خاڵ بەرز كردەوە و لە خانەی شەشەمی ریزبەندی یانەكان مایەوە، یانەی زەوراش لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی مینای شاری بەسرەی كرد و لەم یارییەشدا یاریزانانی یانیە زەورا بە ئاست و بە ئەنجام یارییەكەیان بە (3-0)گۆڵ بردەوە، یانەی نەفتی میسانیش لەسەر یاریگای خۆی لە یانەی كەرخی بردەوە بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ.
Top