لە خولی نایابی عێراقی هەولێر لە دوا ساتەكان نەفتی كوژاندەوە، ئەمرۆش زاخۆ میوانداری مەسافی دەكات
لە چوار چێوەی یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەكانی عێراقی لە گەری نۆزدەهەمی قۆناغی دووەمی خولەكە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی كەمی هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی هەولێرو نەفتی شاری بەغداد ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەگێمی یەكەمی یارییەكەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی مام ناوەندییان پێشكەشی هاندەرانی ئامادەبوو كردو یاریزانانی هەردوو تیپیش هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو لەم گێمە و زیاتریش تۆپ لە ناوەڕاستی یاریگا دەبینرا هەریەك لە یاریزانانی هەولێریش(لوئەی سەلاح،هاوارمەلا محەمەد، رۆبیتاو)بەڵام هەوڵەكانیان بێ ئاكام بوو لەم گێمە هەردووڵا بەبێ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەمی یارییەكە ڕاهێنەرانی هەردوو تیپ ئەیوب ئۆدیشۆ وباسم قاسم چەند گۆڕانكارییەكیان لە ریزی پێك هاتەی یانەكەیان ئەنجامدا بەمەبەستی گۆڕینی ئەنجامی یارییەكە و هەردوو ڕاهێنەر یاریزانانی خۆیان تاقی كردەوە، یاریزانانی هەولێر بەپشت بەستن بە یاریگاو هاندەران تاڕادەیەك هێرشی یەك لەدوای یەكیان دەبردە سەرگۆڵی یانەی میوان بە تایبەتی داوی هاتنی یاریزان ئەمجەدڕازی بۆ نێو یاریگا گۆڕانكاری لە هەولێربینرا، هەریەك لە یاریزانانی هەولێر ئەمجەد ڕازی و نەدیم سەباح یاریزانی پیشەگەری سوری و سەیف سەڵمان چەند هێرشێكیان بردە سەرگۆڵی تیپی میوان بەڵام هەوڵەكانی هەولێر هەمووی بێ سوود بوو یاریزانانی نەفتیش هەوڵی بەدەست هێنانی هێرشی پێچەوانەوگۆڵكیان دەكرد، لە دوا ساتەكانی یارییەكەش لە كۆرنەیەكی یاریزان كۆسرەت بایز ئەمجەدڕازی گۆڵكاری یانەی هەولێر لە خولەكی 93ی یارییەكە توانی تاكە گۆڵی هەولێر و سەركەوتن بەدەست بهێنێت و سێ خاڵی یارییەكە بۆهەولێر بەدەست بهێنێت، لە شاری بەغداش یانەی شورتە میوانداری یانەی نەجەفی كردو بە زەحمەت یارییەكەی لێ بردەوە بە تاكە گۆلێكی یاریزان مەهدی كەریم، بڕیاریشە ئەمڕۆ یەك شەممەلەسەر یاریگای بارزان لە زاخۆ لە یارییەكی تاڕادەیەك ئاسان هەردوو یانەی زاخۆ و مەسافی ڕووبەرووی یەكتری ببەنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ ئامادەكاری باشیان كردوە بەمەبەستی تۆماركردنی سەركەوتن و سێ خاڵی یارییەكە، لەسەر یاریگای مەیمونە هەردوو یانەی نەفتی میسان و كەرخ بەیەك دەگەن، یانەی زەورایش میوانداری مینای بەسرە دەكات، سەرجەم یارییەكانیش لەكاژمێر4ی ئێوارە بەرێوەدەچێت.
1-هەولێر34خاڵ
2-شورتە33خاڵ
فۆتۆ/ ئاسۆ مەرزانی
