لە خولی نایابی عێراقی سەبی هەولێر ڕووبەرووی یانەی نەفت دەبێتەوە
لە چوار چێوەی یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەكانی عێراقی لە گەری نۆزدەهەمی قۆناغی دووەمی خولەكە بڕیارە سبەی هەینی لە چەند یاریگایەكی شارەكانی عێراقی ژمارەیەك یاری بەهێز بەرێوەبچێت، یانەی هەولێری پێشەنگی یانەكان لەسەر یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لەبەردەم هاندەرانی یانەكەی میوانداری یانەی نەفتی حەفتەمی ریزبەندی یانەكان دەكات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی هەولێر ئامادەكارییەكی باشیان كردوە بەمەبەستی بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە و درێژەدان بە پاڕاستنی پێشەنگی یانەكان، لەبەرامبەریشدا یانەی نەفت هەموو هەولێكی دەخاتە گەڕ بۆ بەدەست هێنانی سەركەوتن لەم یارییە هەر چەندە لە ئەركێكی قورسە كاتێك لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری دەكات، لە بارەی ئامادەكارییەكانی یانەی هەولێریش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی هەولێر گوتی: ئامادەكارییەكانمان وەكو پێیوست بووە لە چەند رۆژی ڕابردوو سەرجەم یاریزانەكانیشمان ئامادەن بۆ بەدەست هێنانی سەركەوتن و درێژەدان بە پاڕاستنی پێشەنگی یانەكان، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە لە ریزی تیپەكەمان، هەوڵدەدەین سەركەوتن بەدەست بهێنین چونكە لەم چەند یارییانەی ماومانە هەمووی بۆ ئێمە گرنگە بۆ ئەوەی سێ خاڵەكان كۆبكەینەوە داواكارین لە هاندەرانی یانەكەمان ئامادەبن بۆ هاندانی تیپەكەیان، لە شاری بەغداش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی شورتە و نەجەف ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش هەردوو یانە چاویان لە سێ خاڵی یارییەكەیە، رۆژی شەممەش یانەی دهۆك لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە شاری بەغداد لە یارییەكی زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی تەلەبە دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی دهۆك بە دوای سەركەوتن دەگەرێن كە ماوەیەكی زۆرە تامی سەركووتنیان نەچێشتووە، لەبەرامبەریشدا تەلەبە نایەوێ بەدەست بەتاڵی بچێتە دەرەوە لە یاریگا، یانەی جەوییەش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی بەغداد دەبێتەوە لە یارییەكی بەهێزدا، یانەی كەربەلاش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەفتی جنوب دەكات، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر4ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
1-هەولێر31خاڵ
2-بەغداد31خاڵ
3-شورتە30خاڵ
