ئیلاف سەردار: نەبوونی یاریگای تایبەت بەپایسكلسواری گرفتی سەرەكیی ئێمە

*بۆ یاریی پایسكلسواریت هەڵبژارد؟
- كاتێك قوتابی قۆناغی یەكەمی پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی هەولێر بووم، ریكلامێكم بینی لەسەر ئەم یارییە، منیش وەكو حەزێك بڕیارم دا ببمە یاریزانی پایسكلسواری و تا ئێستاش لەم یارییە بەردەوامم.
*دەستكەوتەكانت لەم یارییە چۆنە؟
- لە ساڵی 2012 بەشداریم لە پاڵەوانێتیی یانەكانی كوردستان كرد لەگەڵ یانەی برایەتیدا توانیمان بەشێوەی تیپ پلەی یەكەم بە دەست بهێنین، بۆ یەكەم جاریش ئەم ساڵ لەگەڵ یانەی پێشكەوتن بەشداریم لە پاڵەوانێتیی عێراق كرد و توانیم دەستكەوتێك بۆ خۆم تۆمار بكەم و پلەی هەشتەم لەسەر ئاستی عێراق بە دەستبهێنم كە ئەمەش دەستكەوتێكی گرنگە بۆ من لە یەكەم بەشداریكردنم، هەروەها توانیمان پلەی سێیەم لەسەر ئاستی تیپ لە عێراق بە دەستبهێنین.
* ئایا بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كراویت؟
- بەڵێ، بە سوپاسەوە راهێنەری هەڵبژاردەی پایسكلسواریی كچانی عێراق عەبدولقادر نورەدین منی بانگهێشتی هەڵبژاردەی كچانی عێراق كرد بۆ ئەوەی بەشداریی لە پاڵەوانێتیی ئاسیا بكەین لە وڵاتی كازاخستان بەهۆی ئەم ئاستە باشەی لە پاڵەوانێتیی عێراق پێشكەشم كرد.
*ئاستی یاریی پایسكلسواریی كچان لە كوردستان چۆن دەبینی؟
- ئاستێكی باشی هەیە، بەڵام هێشتا ماوە بگاتە لووتكە، چونكە دەبێت ئێمە جیاوازیی ئاستی كچە یاریزانەكانی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پێشكەوتوو بكەین، چونكە ئێمە لە عێراق واتا یانە كوردستانییەكان بێ ركابەرن و كۆنترۆڵی پاڵەوانێتییەكانیان كردووە، دەبێت بیر لەوە بكرێتەوە كچە یاریزانەكانی كوردستان ركابەری وڵاتانی دراوسێ و پێشكەوتووەكان بكەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن دەستكەوتی مەزن بەدەست بهێنن.
* ئاستی ئەم یارییە لە شاری هەولێر چۆن دەبینی؟
- ئەوەی راستی بێت لە شاری هەولێر، پێویستی بە پاڵپشتی زیاتر و متمانە هەیە، چونكە كچە یاریزانی زۆر هەیە ئارەزوو و خولیای ئەم یارییە دەكەن، بەڵام بەهۆی رێگەنەدانیان لە ماڵەوە و هەندێك نەریتی كۆمەڵایەتی ناتوانن ببنە یاریزانی پایسكلسواری، بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندارەكان زیاتر خۆیان لەم رووەوە ماندوو بكەن بۆ ئەوەی كچانی یاریزان لە یاریی پایسكلسواری لە هەولێر زیادبكرێت.
* كێشە و گرفتتان چییە؟
- كێشەی سەرەكیی ئێمە نەبوونی رێگایەكی تایبەت بە یاریی پایسكلسواری بۆ ئەنجامدانی مەشق و راهێنان یاخود ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەكان، زۆربەی كاتەكان لە كاتی ئەنجامدانی مەشق تووشی كێشە و گرفت دەبین لە رێگا بە تایبەتی كچانی یاریزان، چونكە كەسانێك لە رێگا تانەمان لێدەدەن یاخود هەندێك لە برا شۆفێرەكان بە ئەنقەست ئۆتۆمبێلەكانیان لەسەر ئێمە دەشكێننەوە، بۆیە داواكارم كە لەم رووەوە هاوكاری ئێمە بن بۆ ئەوەی بتوانین مەشقەكانی خۆمان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەین.
* چ بكرێت بۆ پێشكەوتنی ئەم یارییە؟
- هیوادارم یانەكان زیاتر بایەخ بە یاریی پایسكلسواری كچان بدەن و ئۆردوگای مەشقی لە دەرەوەی كوردستان ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بتوانین سوود لە دوایین زانیارییەكانی ئەم یارییە وەربگرین، هەروەها بەشداری لە پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتییەكان و ناوچەكە بكەین بۆ ئەوەی بتوانین ئاستمان پێش بكەوێت.
* تا چەند یانەكان لەم رووە هاوكارن ؟
- یانە بۆ یانەیەكی تر جیاوازە، من لێرەوە سوپاسی یانەی پێشكەوتن دەكەم، كە هەموو شتێكی بۆ دابین كردووین و لە رووی پێداویستییەكانەوە هیچ كێشە و گرفتمان نییە و هیوادارم هەموو یانەكان وەكو یانەی پێشكەوتن پشتگیریی لە یاریی پایسكلسواریی كچان بكەن.
*تا چەند لە ئاستی پاڵەوانێتییەكان رازیت؟
- ئەوەی راستی بێت كردنەوەی پاڵەوانێتییەكان یەكجار كەمە، چونكە ئەنجامدانی سێ پێشبڕكێ لە ماوەی ساڵێكدا زۆر كەمە، دەبێت ژمارەی پاڵەوانێتییەكان زیاد بكرێت بۆ ئەوەی ركابەریی لە نێوان یاریزانان و یانەكان زیاتر بێت و ئاستی یارییەكە زیاتر پێشبكەوێت.
* خۆت بە قەرزاری كێ دەزانیت؟
- خۆم بەقەرزاری راهێنەری بەتوانا ئۆرفیۆس جەلال دەزانم، كە ئاستی منی بەرزكردەوە و هەر ئەویش هۆكاری بەردەوام بوونمە لە یاریی پایسكلسواری، چەندین جار هەوڵم داوە ئەم یارییە جێبهێڵم، بەڵام بەهۆی پاڵپشتی و پشتگیری ئەم راهێنەرە نەمتوانیوە دەستبەرداری یاریی پایسكلسواری بم، لەم روانگەیەوە بە دەرەفەتی دەزانم زۆر سوپاسی بكەم و هیوادارم نموونەی ئەم جۆرە راهێنەرانە زیاد بێت.
* دوا وتەت چییە؟
