راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كرد یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئامادەیە گرێبەستێكی نوێ پێشكەش بەیاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەكەی ماركۆ ریۆس یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بكات لەبەرامبەر مانەوەی لەیانەكەدا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە گرێبەستی ئێستای ئەو یاریزانە تا ساڵی 2017یە، هەروەها راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە ئەگەری گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەكرێت لەهاوینی داهاتوودا بۆ چەند یانەیەكی گەورەی وەك بەرشلۆنە و ریال مەدرید لە ئیسپانیا یان مان یونایتد لە ئینگلتەرا، بەڵام بەپێی پێگەی ئەلیكترۆنی سپۆرت ویتنس یانەی دۆرتمۆند نیازی پێشكەشكردنی گرێبەستێكی تازەی هەیە ئەوەش بە زیادكردنی مووچەی ساڵانەی لەپێنج ملیۆن یۆرۆوە بۆ حەوت ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بەرزكردنەوەی بڕی پارەی شكاندنی بۆندەكەی، بەجۆرێك لەئەگەری پێشكەشكردنی هەر گرێبەستێكی گرانبەها ئەو یانەیە نەتوانێت ئەو یاریزانە بفرۆشێت ...شایەنی وتنە ریوس بووە جێگای بەرچاوی میدیا و وەرزشكاران لەم وەرزەیدا لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند دوای ئەوەی توانی 16 گۆڵ تۆمار بكات لەخولی ئەڵمانیا و 5 گۆڵیش لە خولی یانە پاڵەوانەكان هەروەها 14 پاسی یەكلایكەرەوەو گرنگی داوە لە هەردوو پاڵەوانییەتیدا.