زێرەڤانی پاڵەوانی كوردستان یاریگاو بارەگای تایبەتیی خۆی نییە

زێرەڤانی پاڵەوانی كوردستان یاریگاو بارەگای تایبەتیی خۆی نییە
هەر چەندە یانەی وەرزشی زێرەڤانی بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەك نازناوی جامی كوردستان و خولی نایابی كوردستان و پاڵەوانێتیی فەرەنسای نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە، بۆیە پێشبینی دەكرێ دەستەی كارگێڕیی ئەم یانەیە بیر لەوە بكەنەوە یانەی زێرەڤانی لە خولی نایابی عێراقیش كێبڕكێی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكات شان بە شانی یانەكانی كوردستان لەم بارەشەوە بۆ گۆڤاری گوڵان عەبدولخالق حەسەن سەرۆكی یانەی وەرزشی زێرەڤانی گوتی ئێمە حەزمان دەكرد بەشداری خولی عێراقیش بكەین، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە تاكو ئێستا یاریگاو بارەگای تایبەت بە یانەكەمان نییە لە بینایەی بنكەی وەرزش و لاوان كارو چالاكییەكانی خۆمان بەڕێوەدەبین، چەندین جار داوام كردووە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و پارێزگای دهۆك كەسیان ئامادەنەبوونە یاریگایەك بۆ ئێمە دورست بكەن، بەڵام بەم دواییە بڕیارە نووسراوێك بدەینە پارێزگار ئەوانیش زەوییەكمان بۆ دابین بكەن، ئێمە كە یاریگایەكی تایبەت بەخۆمان نەبێت زەحمەتە بتوانین چالاكی ئەنجام بدەین، هیچ شوێنێكی وەرزشی فراوانمان نییە بۆ ئەوەی بەشداری چالاكییەكان بكەین، هۆكارێكی تریش ئەوەیە ڕەنگە بۆ بەشداری كردن لە خولی عێراقی ئەم داهاتەمان نەبێت چونكە داهاتی ئێمە زۆر كەمە، حكومەتی هەرێم بەم دواییە مینحەی یانەكانی دابین كردووە، وەرزش بە كەمیی پارە بەڕێوە ناچێت، وەرزش لە هەموو جیهان دەبێ سەرمایەكی باشی هەبێت، گوتیشی یانەكانی زاخۆ و دهۆك وەكو ئێمە نین لە مێژە یانەن و دوایش ژێرخانێكی باشی ئابوورییان هەیە جگە لەو پارەیەی كە وەری دەگرن لە حكومەت،یانە هەیە پرۆژەو و شوێنی دیكەی هەیە پارەی وەرگرە، ئێمە وەكو یانەی زێرەڤانی ئەو شتانەمان نییە كە ئیشمان بۆبكات پارەی لێ وەرگرین، هەموو بیرو فیكری ئێمە ئەوەیە كە چ رۆژێك بەشداری لە خولی عێراقی بكەین چۆن دەبێت و كەی دەبێت بەڵام كاتی دەوێ بۆ بەشداری كردنمان.
Top