بالەی یانەی هەولێر لە هەفتەیەك سێ جار دۆڕا
لە میانی یارییەكانی خولی بژاردەی بالەی یانەكانی عێراقی لە یارییەكی بەهێز و ئاست بەرزدا هەردوو تیپی تۆپی بالەی هەولێرو شورتەی شاری بەغداد لە شاری بەغداد ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر درێژەیاندا بە ئەنجامە خراپەكانیان لەم وەرزە و ئەم هەفتەیە بە یانەی شورتە دۆڕان بە ئەنجامی(3-0)گێم، هەر چەندە یاریزانانی یانەی هەولێر هەوڵلا بەدەست هێنانی ئەنجامی باشیان دەدا لە یارییەكە و لە هەمان كاتیشدا كێبركێ یاریزانانی یانەی شورتەی خاوەن یاریگایان دەكرد بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، بەڵام لێهاتوویی یاریزانانی یانەی شورتە و باڵا دەستیان لە یارییەكە یاریزانانی هەولێر نەیانتوانی بە ئاسانی سەركەوتن بەدەست بهێنین و یارییەكەش بە سووی یانەی شورتە بە كۆتایی هات و یانەی هەولێریش لە ماوەی یەك هەفتە سێ یاری دۆڕاندوەو لەبەرامبەر هەریەك لە یانەكانی سناعەی شاری بەغداد و دەغارەی شاری دیوانیە دۆڕاوە و ئاستی ئەم وەرزی وەكو پێویست نیە لە خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی.
