سۆلاڤ نازناوی خولە پلە دووەكانی بردەوە
لە داوین یارییەكانی خولی یانەپلە دووەكانی كوردستان لەسەر دەستنیشان كردنی پاڵەوانی خولەكە لەسەر یاریگای بابا گوڕگوڕ لە شاری كەركوك بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان و ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی سۆلاڤی شاری كەركوك وگارەی دهۆك ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز لەلایەن یاریزانانی هەردوو یانە و سەر ئەنجامیش یانەی سۆلاڤ توانی یارییەكە بە سوودی خۆی بە كۆتایی بهێنێت و نازناوی خولەكەش لە شاری كەركوك بهێلتەوە، تاكە گۆڵی سۆلاڤ یاریزان ڕافع خەلەف لە خولەكی 88ی یارییەكە بەل ێدانی سزا تۆماری كرد، لە بارەی یارییەكە عەزەدین عەسكەر ڕاهێنەری یانەی سۆلاڤ گوتی: توانیمان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین لەم وەرزی خولی پلە دووەكانی كوردستان و خۆشبەختانەش سەركەوتنمان بەدەست هێنا بۆ پلە یەك، بۆ داهاتووش بەرنامەی باشمان دەبێت بۆ سەرخستنی تیپەكە بۆ قۆناغەكانی داهاتوو، خولەكانی كوردستانیش بەڕاستی گرنگی باشی پێدەدرێت و دەبێتە هۆكارێكیش بۆ درووست بوونی چەندین یاریزانی بەتوانا و سوپاس بۆ یاریزانانی تیپەكەمان توانیان لە یارییەكان ئاستیان بەرز بێت.
