لە جامی یەكێتی ئاسیا هەولێر بە شایستەیی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە جامی یەكێتی ئاسیا هەولێر بە شایستەیی گەیشتە قۆناغی داهاتوو
كارزان كانەبی
لە دواین گەڕی یارییەكانی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا لە یارییەكی بەهێزدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی هەولێرو ئالی ئوش ڕووبەرووی یەكتر بوونەوە لە یاریگای یانەی ئالی ئوش لە وڵاتی قیرغستان، لەم یارییەشدا هەرچەندە یارییەكە كاتژمێرێك دواخرا بەهۆكاری جیاواز، بەڵام لەگەڵ فیكەی ناوبژیوانی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر سوربون لەسەر بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە هەروەكو بەلێنی سەركەوتنیان دابوو، هێرشبەرانی هەولێر بەردەوام بوون لە هێرشبردن بۆ سەر گۆڵی یانەی ئالی ئوش هێرشەكانی تا خولەكی 16ی یارییەكە بەرهەمی گۆلێكی لێ كەوتەوە لەر ێگای یاریزان رۆبیتاوی ئیسپانی لەدوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی ئالی ئۆش هەوڵی ڕاست كردنەوەی ءئەنجامی یارییەكەیان دەدا بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو ئەم گێمە بە سوودی هەولێر بە كۆتایی هات بە تاكە گۆلێك، لە گێمی دووەمی یارییەكەش یانەی هەولێر بە پلانەكانی ئەیوب ئۆدیشۆ توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و دوو گۆڵی تر لە رێگای هەریەك لە یاریزانان نەبیل سەباح و هاوار مەلا محەمەد تۆماركرد لەخولەكانی 54و 65، لە دوای گۆڵەكانیش ڕاهێنەری هەولێر چەند گۆڕانكارییەكی كرد و گشت هەوڵەكان بێ سوود بوو یارییەكەش بەم ئەنجامە(3-0)گۆڵ بە سوودی هەولێر بەكۆتایی هاتو هەولێر كۆی خاڵەكانی بۆ15خاڵ بەرز كردەوە بە پلەی یەكەم گەیشتە قۆناغی داهاتوو، لە بارەی یارییەكەش عومەرسەلیم لە وڵاتی قیرغستانەوە ڕاگەیاندگوتی: یاریزانانی ئێمە لە ئاستێكی زۆر باش دەركەوتن هەر چەندە هاندەرانی ئەوانیش لە یاریگا بوون، بەڵام هیچ كاریگەری لەسەر ئێمە نەبوو لە یاریگاو بەهیوای ئەوەین بتوانین لە قۆناغەكانی تریش ئاستێكی شایستەتر پێشكەش بكەین، بەرنامەی باشمان دەبێت بۆ یارییەكانی خولی عێراقیش.
Top