لە خولی نایابی عێراقی هەولێر تووشی دۆڕانێكی چاوەڕوان نەكراوبوو
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە یارییەكی دواخراوی خولەكەولەسەر یاریگای بارزان لە زاخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی زاخۆ و هەولێر ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، یارییەكە لە ژێر لێزمەی بارانی رەحمەت بەرێوەچوو، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەولێر نەیانتوانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە یارییەكە و هەر بۆیە لەم گێمە بە دەست بە تاڵی لە یاریگا هاتنە دەرەوە كاتێك یانەی زاخۆ توانی دوو گۆڵ تۆماربكات لە خولەكەكانی 20و45ی یارییەكە لە رێگای هەریەك لە یاریزانان رەجا رافع و جەلال حەسەنی گۆڵچی بە هەلە لەخۆیانی تۆماركرد، لە گێمی دووەمی یارییەكەش یاریزانانی هەولێر بە ئامانجی ڕاست كردنەوەی ئەنجامی یارییەكە هاتنە نێو یاریگا و چەند هەولێكیاندا بۆ تۆماركردنی گۆڵ لە رێگای یاریزانان لوئەی سەلاح و ئەمجەد ڕازی بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو چونكە یاریزانانی هێلی بەرگری یانەی زاخۆ بەرگرییەكی زۆریان لە گۆڵی تیپەكەیان دەكرد و ئەنجامی كۆتایش بۆ بەرژەوەندی یانەی زاخۆ بە كۆتایی هات، یانەی هەولێریش دوو هەفتەیە لەسەر یەك نەیتوانیوە سەركەوتن بكاتە دیاری هاندەرانی و بە كۆكردنەوەی 28خاڵ لە پلەی سێ یەمی ریزبەندی یانەكانی خولەكە مایەوە، زاخۆش بە كۆكدرنەوەی 23خاڵ لە پلەی شەشەم دایە.
