لە جامی یەكێتیی ئاسیادا سبەی هەولێر یارییەكی چارەنووسساز ئەنجام دەدات
راپۆرت: رێبین رەمزی
كۆمەڵەی چوارەم
لەم كۆمەڵەیە تاكە نوێنەری كوردستان یانەی هەولێر لەبەردەم ئەركێكی قورسدایە، كاتێك سبەی سێشەممە دەبێتە میوانی یانەی ریفاع-ی بەحرێنی، ئەم یارییە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە بۆ یانەی هەولێر، كە بە تۆماركردنی بردنەوە دێتەوە پێشەنگی كۆمەڵەی چوارەم، هەروەها دەبێتە تۆڵەسەندنەوەیەك لە یانە بەحرێنییەكە، كە لە یاریی یەكەم لە یاریگەی عەرەبی توانی لە یانەی هەولێر بباتەوە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ.
هەر لە هەمان كۆمەڵەدا یانەی شەبابی ئوردن دەبێتە میوانی یانەی ئاڵی ئاوشی قیرغستان.
خشتە و كاتی یارییەكان بەم شێوەیە:
رۆژی سێشەممە
رەفاع – هەولێر كاتژمێر 6.30 ئێوارە بە كاتی كوردستان
ئاڵی ئاوشی قیرغستان – شەبابی ئوردن كاتژمێر 1.00ی نیوەرۆ
ریزبەندی كۆمەڵەی چوارەم
1-ریفاع 7 خاڵ
2- هەولێر 6 خاڵ
3- شەبابی ئوردن 3 خاڵ
4- ئاڵی ئاوش 1 خاڵ
كۆمەڵەی یەكەم
لەم كۆمەڵەیە دوو یاریی گرنگ ئەنجام دەدرێت رەنگە ریزبەندی كۆمەڵەكە بە تەواوی گۆڕانكاری بەسەردا بێت، خشتەی یارییەكان بەم شێوەیەیە.
رۆژی چوارشەممە
سەفای لوبنانی - سوێقی شانشینی عوممان
زات راسی ئوردنی – رافشانی تاجیكستان
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1-سەفای لوبنانی 9 خاڵ
2- زات راسی ئوردنی 6 خاڵ
3- سوێقی شانشینی عوممان 3 خاڵ
4- رافشانی تاجیكستان سفر خاڵ
كۆمەڵەی دووەم
لە كۆمەڵەی دووەم هەر چوار یانە هیوای سەركەوتنیان بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەكە ماوە و هەموو یانەكان هەوڵی بە دەستهێنانی پلەی یەكەمی كۆمەڵەكە دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن لە قۆناغی 16 لە یاریگەی خۆیان یاری بكەن، خشتەی یارییەكان بەم شێوەیەیە.
رۆژی سێشەممە
جەیشی سوری – كوێتی كوێتی
فەنجای شانشینی عوممان – نەجمە لوبنان
ریزبەندی كۆمەڵەكە بەم شێوەیەیە:
1-كوێتی كوێتی 6 خاڵ
2- نەجمەی لوبنانی 4 خاڵ
3- فەنجای شانشینی عوممان 4 خاڵ
4- جەیشی سوری 2 خاڵ.
كۆمەڵەی سێیەم
لە كۆمەڵەی سێیەم تەنیا یەك یاری ئەنجام دەدرێت، چونكە یانەی قادسیەی كوێتی یارییەكە بەرانبەر یانەی وەحدەی سوریی ئەنجام دا و یارییەكەش بە یەكسانبوونی هەردوو یانە بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ تەواو بوو، ئەنجامەكە لە بەرژەوەندیی هەردوو یانەی شورتەی عێراقی و حەدی بەحرێنی بوو، كە یاری لووتكەی ئەم كۆمەڵەیە ئەنجام دەدن.
خشتەی یارییەكە.
رۆژی چوارشەممە
شورتە – حەدی بەحرێنی كاتژمێر 3ی ئێوارە بە كاتی كوردستان
ریزبەندی كۆمەڵەی سێیەم
1-قادسیەی كوێتی 8 خاڵ لە 4 یاری
2-شورتە 5 خاڵ لە 3 یاری
3- حەدی بەحرێنی 4 خاڵ لە 3 یاری
4- وەحدەی سوری 1 خاڵ لە 4 یاری.
خشتەی یارییەكانی كۆمەڵەكانی تر بەمشێوەیە.
كۆمەڵەی پێنجەم
نێو رادینیت دوورگەكانی ماڵدیڤ – پرسیبۆرا جایابۆرا ئەندنووسیا
هۆم یۆنایتد سونگافورە – ئەخوە تشرشل هیند
ریزبەندی كۆمەڵەی پێنجەم
1-پرسیبۆرا جایابۆرا 7 خاڵ
2-ئەخوە تشرشل 6 خاڵ
3- نیو رادینیت 3 خاڵ
4- هۆم یۆنایتد 1 خاڵ
كۆمەڵەی شەشەم
ئەریما ئەندنووسیا – مازیا دوورگەكانی ماڵدیڤ
سیلانگۆر مالیزیا – هانۆی تی تی ڤێتنام
ریزبەندی كۆمەڵەی شەشەم
1-هانۆی تی تی 9 خاڵ
2- ئەریما 4 خاڵ
3- سیلانگۆر 2 خاڵ
4- مازیا 1 خاڵ
كۆمەڵەی حەفتەم
تی فیسبیو نینە ڤێتنام – كیلانتان مالیزیا
جنوب صین هۆنگ كۆنگ – یانگۆن یۆنایتد میانمار
ریزبەندی كۆمەڵەی حەفتەم
1-تی فی سی بینە 9 خاڵ
2-یانگۆن 6 خاڵ
3- كیلانتان 3 خاڵ
4- جنوب صین سفر خاڵ
كۆمەڵەی هەشتەم
نای بای تاو میانمار – كیتچی هۆنگ كۆنگ
بۆن هیند – تامبنیس رۆڤرز سەنگافورە
ریزبەندی كۆمەڵەی هەشتەم
1-كیتچی 7 خاڵ
2- نای بای تاو 4 خاڵ
3- تامبینیس رۆڤرز 3 خاڵ
4- بۆن 2 خاڵ.
