مێژووی مۆندیال چەندین زانیاری و ئامار دەربارەی مۆندیالـەكان 1930 تا 2014
ژمارەی سەرجەم گۆڵەكانی مۆندیال :
لە یەكەم یاریی مۆندیالەوە لە ساڵی 1930 لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و مەكسیك تا یاریی كۆتایی مۆندیالی 2010 لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هۆڵەندا 772 یاری ئەنجامدراوە و 2209 گۆڵ تۆمار كراوە بە رێژەی 2.981 گۆڵ لە هەر یارییەكدا :
* لە مۆندیالی 1930 لە كۆی 18 یاری 70 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 3.88 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1934 لە كۆی 17 یاری 70 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 4.12 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1938 لە كۆی 18 یاری 84 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 4.66 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1950 لە كۆی 22 یاری 88 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 4 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1954 لە كۆی 26 یاری 140 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 5.38 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1958 لە كۆی 35 یاری 126 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 3.60 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1962 لە كۆی 32 یاری 89 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 2.78 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1966 لە كۆی 32 یاری 90 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 2.81 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1970 لە كۆی 32 یاری 95 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 2.97 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1974 لە كۆی 38 یاری 97 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 2.55 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1978 لە كۆی 38 یاری 102 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 2.68 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1982 لە كۆی 52 یاری 146 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 2.81 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1986 لە كۆی 52 یاری 132 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 2.54 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1990 لە كۆی 52 یاری 115 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 2.21 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1994 لە كۆی 52 یاری 141 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 2.71 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 1998 لە كۆی 64 یاری 171 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 2.67 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 2002 لە كۆی 64 یاری 161 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 2.52 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 2006 لە كۆی 64 یاری 147 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 2.30 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
* لە مۆندیالی 2010 لە كۆی 64 یاری 145 گۆڵ تۆماركراوە بە رێژەی 2.27 گۆڵ لە هەر یارییەكدا.
گۆڵكارە مێژووییەكانی مۆندیال:
هەر یاریزانێك بەشداری لە مۆندیالێك دەكات بە هیوای تۆماركردنی گۆڵێكە، بەڵام چەند یاریزانێك هەن ناویان لە مێژووی مۆندیال تۆماركراوە، چونكە زۆرترین گۆڵیان تۆماركردووە كە لەپێش هەموویان یاریزانی دیاردەی بەرازیلی رۆنالدۆ دێت كە لە سێ مۆندیال بە فەرمی یاری كردووە و 15 گۆڵی تۆماركردووە : ریزبەندی گۆڵكارانی مێژوویی مۆندیال بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1- رۆنالدۆ لە هەڵبژاردەی بەرازیل بە تۆماركردنی 15 گۆڵ
2- هەردوو یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گێرد مۆلەر و میرسلاڤ كلۆزە بە تۆماركردنی 14 گۆڵ
3- جۆستن فۆنتین لە هەڵبژاردەی فەرەنسا بە تۆماركردنی 13 گۆڵ
4- پێلی لە هەڵبژاردەی بەرازیل بە تۆماركردنی 12 گۆڵ
5- هەردوو یاریزان ساندرۆ كۆشێچ لە هەڵبژاردەی هەنگاریا و یۆرگن كلینیزمان لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە تۆماركردنی 11 گۆڵ
6- یاریزانان هیلمۆت ران لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و تۆڤیلۆ كۆبیلاس لە هەڵبژاردەی پیرۆ و گاری لینیكەر لەهەڵبژاردەی ئینگلتەرا و گابریال پاتیستوتا لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و لاتۆ لە هەڵبژاردەی پۆلەندا بە تۆماركردنی 10 گۆڵ .
تێبینی : كلۆزە بەشداری لە مۆندیالی 2014 دەكات و بە هیوای شكاندنی ژمارەكەی رۆنالدۆیە.
چەند زانیارییەك دەربارەی مۆندیال :
* یەكەم یاریی مۆندیال لە ساڵی 1930 لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیك و فەڕەنسا بوو.
* یەكەم گۆڵی مۆندیال یاریزانی فەڕەنسی لۆسیان لۆران لەبەرامبەر مەكسیك تۆماری كرد .
* یەكەم كارتی سوور بۆ یاریزانی هەڵبژاردەی پیرۆ دی لاس كاسیاس بوو لە بەرامبەر هەڵبژاردەی رۆمانیا لە مۆندیال 1930 .
* یەكەم هاتریك لە مێژووی مۆندیال بۆ یاریزانی ئەرژەنتینی گیریمیۆ ستابیلی بوو لە یاریی ئەرژەنتین و مەكسیك لە مۆندیالی 1930 .
* هەردوو برای مەكسیكی مانویل رۆساس وفرناندۆ رۆساس یەكەم دوو برا بوون بەیەكەوە لە یارییەكی مۆندیال بەشدارییان كرد لە یاریی مەكسیك و ئەرژەنتین لە مۆندیالی 1930 .
* خێراترین گۆڵ لە مێژووی مۆندیال بۆ یاریزان هاكان شوكور بوو لە هەڵبژاردەی توركیا لە بەرامبەر كۆریای باشوور لە مۆندیالی 2002 لە دوای تێپەڕبوونی تەنها 11 چركە .
* یەكەم یاریزان لە مێژووی مۆندیال بە هەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆماركرد یاریزانی سویسری لۆرتشەر بوو لە بەرامبەر ئەڵمانیا لە مۆندیالی 1938، ئەڵمانیا 4-2 یارییەكەی بردەوە.
* بۆ یەكەم جار دوو برا بەرامبەر یەك یارییان كرد لە مۆندیالی 2010 بوو لە یاریی غانا و ئەڵمانیا، پرینس بواتینگ لە غانا بەرامبەر جیرۆم بواتینگ لە ئەڵمانیا .
* یەكەم گۆڵی زێڕین یاریزانی فەرەنسی لۆران بلان تۆماری كرد بەرامبەر هەڵبژاردەی پاراگوای لە مۆندیالی 1998
* هەردوو مۆندیالی 1942 و 1946 بە هۆی جەنگی دووەمی جیهانەوە ئەنجام نەدرا.
