فرانك دی بویر شوێنگرەوەی تاتا مارتینۆیە

فرانك دی بویر شوێنگرەوەی تاتا مارتینۆیە
راهێنەری هۆلەندی و بەڕێوەبەری هونەریی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی فرانك دی بویر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ئەگەری هەیە بگوازرێتەوە یانەی بەرشلۆنە بۆ ئەوەی شوێنی راهێنەری ئێستای ئەو یانەیە تاتا مارتینۆ بگرێتەوە، لەمبارەیەوە رۆژنامەی سپۆرتی كەتالۆنیا بڵاویكردۆتەوە راهێنەری هۆلەندی فرانك دی بویر ئەم هەواڵەی بەیەكجاری رەت نەكردۆتەوە كە بەپێی ئەوەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان بۆكردووە دەچێتە یانەی بەرشلۆنە. هەروەها راهێنەری ناوبراو لەوەڵامی رۆژنامەكەدا رایگەیاندووە ئایا من شوێنگرەوەی تاتا مارتینۆم؟ من لە ئەیاكس ئەمستردام زۆر دڵخۆشم، بەڵام گەر كارێكی لەمجۆرە رووبدات ئەوكات بیری لێ دەكەینەوە و بزانین چ روودەدات. شایەنی وتنە راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان روونیانكردۆتەوە یانەی بەرشلۆنە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لەیاریەكانی ئەم دواییانەیدا بیری لەگۆڕینی راهێنەر كردۆتەوە و پەیوەندی بەچەندین راهێنەریش كردووە و گرنگترین پاڵێوراوەكانیش بۆ شوێن گرتنەوەی راهێنەری ئێستای یانەكە هەریەك لە فرانك دی بویر و ئارسن فینگەر و راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل لویس سكۆلارییە.
Top