لە خولی نایابی كوردستان پێشمەرگەی هەولێر گۆڵبارانی ئاڵای كرد، زێرەڤانیش دێربی بردەوە، هەولێریش درێژەی بەسەركەوتنەكانی دا
لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی نۆزدەهەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان حەفت یاری بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەسەر یرایگای كۆلێژی زانست لە پایتەختی كوردستان ڕووبەرووی ئاڵا بووەوە لەم یارییەشدا یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە پێچەوانەی پێش بینیەكان گۆڵبارانی یانەی ئاڵای كردەوە یارییەكەی بە ئەنجامی(6-1)گۆڵ یارییەكەی بردەوە گۆڵەكانی پێشمەرگە هەریەك لە یاریزانان(نێچیرڤان پاشا2گۆل، سەربەست عەبدوللا، شێرزاد محەمەد2گۆڵ، حوسێن عەلی)تۆمارییان كرد، تاكە گۆڵی ئاڵاش یاریزان(ئیدریس ئەحمەد)تۆماری كرد، لەسەر یاریگای بارزانیش لە یارییەكی چاوەڕوان نەكراودا یانەی زاخۆی میواندار دووچاری شكست هات لەبەرامبەر یانەی هەلۆ بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی هەلۆ هەریەك لە یاریزانان(ئەیاد عەبدولخالق،عامرفازل)تۆماریان كرد، (شڤان محەمەد)تاكە گۆڵی یانەی زاخۆی تۆماركرد، لە هاوینە هەواری پیرمامیش لە یارییەكی بەهێز و لەكەشێكی باراناویدا هەردوو یانەی ئارارات و سلێمانی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یانەی سلێمانیش بە زەحمەت یارییەكەی بە گۆلێكی یاریزان ئەحمەد سالار بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا، لە دێربی بادینانیش لە كەشێكی ساردو بارناویدا هەردوو یانەی دهۆك و زێرەڤانی بەیەك گەیشتن و لە یارییەكەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو زێرەڤانی یارییەكە بە تاكە گۆلێكی یاریزان(راكان عەبدولقادر) بردەوە پێشەنگی یانەكانی قامیتر كرد، یانەی هەولێریش بووە میوانی شێروانە كەلار ئەم یارییەش بە دوورۆژ تەواو كرا بەهۆی نالەباری كەش و هەواوە و یارییەكەش بە سوودی هەولێر بە كۆتایی هات بە تاكە گۆلێی بێ بەرامبەر، لە لوتكەی یارییەكانی شاری سلێمانیش یانەی نەورۆزش لەسەر یاریگای ئاشتی لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بردەوە بە تاكە گۆلێكی یاریزان (شكارموحسین)، لە شاری كەركوكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەندرێن و كەركوك بەگۆلێك یەكسان بوون، گۆڵی هەندرێن (هیوا عومەر) بەلێدانی سزا تۆماری كرد، گۆڵی كەركوك(ستاریاسین)تۆماری كرد. ریزبەندی یانەكان 1-زێرەڤانی38خاڵ 2-هەولێر33خاڵ 3-هەندرێن 31خاڵ
