لە جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی هەولێر یەكەم سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆمار كرد
كۆمەڵەی چوارەم
لە چوارچێوەی یارییەكانی كۆمەڵەی چوارەم، كە پێكهاتووە لە یانەكانی (هەولێر، رەفاع بەحرێن، شەباب ئوردن، ئالی قیرغستان)، لە یەكەم یاری خۆیدا یانەی هەولێر لە وڵاتی ئوردن بووە میوانی یانەی شەباب ئوردن، یانەی هەولێر توانی یارییەكە بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ بباتەوە، گۆڵەكانی یانەی هەولێر لە رێگەی یاریزانان (لوئەی سەڵاح، ئەمجەد رازی، بۆرخا رۆبیاتاو) تۆمار كرا، بەم ئەنجامە یانەی هەولێر یەكەم سێ خاڵی پاڵەوانێتیەكە بۆ خۆی مسۆگەر كرد و لە پێشەنگی كۆمەڵەكە دێت، لە یارییەكی تردا هەردوو یانەی رەفاع بەحرێن و ئاليی قیرغستان رووبەڕووی یەكتربوونەوە، يارییەكە بە یەكسانبوونی هەردوو یانە بێ گۆڵ كۆتایی هات.
وا بڕیارە یارییەكانی جەولەی دووەم لە 12/3/2014 ئەنجام بدرێت بەمشێوەیە:
هەولێر – ئالی قیرغستان
رەفاع بەحرێن – شەباب ئوردن
كۆمەڵەی یەكەم
كۆمەڵەی یەكەم پێكهاتووە لە یانەكانی (سەفا لوبنان، زات راس ئوردن، سویق شانشینی عوممان، رافشان تاجیكستان)، لەم كۆمەڵەیەدا هەردوو یانەی سەفا لوبنانی و سویق شانشینی عوممان توانیان سەركەوتن تۆمار بكەن و لە هەردوو یانەی زات راس و رافشان ببنەوە، ئەنجامەكانیش بەمشێوەیە بوو:
سەفا – زات راس 1-0
سویق – رافشان 3-1
یارییەكانی جەولەی دووەم 12/3/2014
رافشان – سەفا
زات راس – سویق
كۆمەڵەی دووەم
كۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتی جامی یەكێتی ئاسیا لە یانەكانی (كوەێت كوەێتی، نەجمە لوبنان، جەیش سوریا، فەنجا شانشینی عوممان)، لەم كۆمەڵەیەشدا یانەی كوەێت توانی پێشەنگی كۆمەڵەكە بگرێت دوای تۆماركردنی سەركەوتن بەسەر یانە نەجمەی لوبنانی و یارییەكی تر بە یەكسانبوون تەواو بوو، ئەنجامی یارییەكان بەمشێوەیە بوو:
كوەێت – نەجمە 2-1
جەیش – فەنجا 0-0
خشتەی یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیە بەمشێوەیە 12/3/2014
فەنجا – كوەێت
نەجمە – جەیش
كۆمەڵەی سێیەم
كۆمەڵەی سێیەمی پاڵەوانێتی جامی یەكێتی ئاسیا پێكهاتبوو لە یانەكانی (شورتە عێراق، قادسیە كوەێت، حەد بەحرێن، وەحدە سوریا)، كە تیاییدا یانەی حەد بەحرێنی لە پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتووە بە كۆكردنەوەی 3 خاڵ دوای سەركەوتنی بەسەر یانە وەحدە، و هەردوو یانەی شورتە و قادسیە یەكسانبوون ئەنجامی یارییەكە بەمشێوەیە.
شورتە – قادسیە 0-0
حەد – وەحدە 3-1
خشتەی یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیە 12/3/2014
وەحدە - شورتە
قادسیە – حەد
كۆمەڵەی پێنجەم
پرسیبۆرا جایبۆرا ئەندنووسیا – ئەخوە تشرشل هیند 2-0
نیو رادینت دوورگەكانی ماڵدیڤ – هۆم یۆنایتد سەنگافورە 1-0
كۆمەڵەی شەشەم
هانۆی تی تی ڤێتنام – مازیا دوورگەكانی ماڵدیڤ 5-1
سیلانگۆر مالیزیا – ئەریما ئەندنووسیا 1-1
كۆمەڵەی حەفتەم
یانگۆن یۆنایتد میانمار – كلینتان مالیزیا 5-3
باكوور صین (هۆنگ كۆنگ) – تی ڤی سی بینە نینە ڤێتنام 1-3
كۆمەڵەی هەشتەم
تامبینس رۆڤرس سەنگافورە – كیتچی هۆنگ كۆنگ 0-5
بۆن هیند – نای بای تاو میانمار 2-2
