پیكی بەهۆی پێكانەوە دادەبڕێت

پیكی بەهۆی پێكانەوە دادەبڕێت
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كە بەرگریكاری بەتوانای یانەی بەرشلۆنە جیرار پیكی ئامادەی یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر یانەی مان ستی ئینگلیزی نابێت لەیاریگای كامب نو لە میانی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا. ئەم هەواڵەش دوای ئەوەهات ئەو یانە كەتەلۆنیە بڵاویكردەوە پیكی بۆ ماوەی دوو هەفتە لەیاریگاكان دادەبرێت بەهۆی تووشبونی بەپێكان لە قاچی راستی لەیاریی یانەكەی بەرامبەر ریال سۆسیداد كە بەئەنجامی 3-1یارییەكەیان دۆڕاند .
هەروەها لەم راپۆرتە رۆژنامەوانییەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە بەم پێیە پیكی لەیاریی داهاتووی یانەكەی لەگەڵ ئەلمیریا لەخولی لالیگا و یاری دۆستانەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر ئیتالیا ئامادەنابێت. لەلایەن خۆیەوە تۆری ESPN بڵاویكردۆتەوە پیكی بەشداری یاریی یانەكەی لەگەڵ مان ستیش ناكات ئەم هەواڵەش وەك گورزێكە بەر راهێنەری تیپەكەی تاتا مارتینۆ دەكەوێت، چونكە تووشی كێشە دێت، لای خۆشیەوە تاتا وتی گەر دڵنیابوو لەئامادەنەبوونی پیكی ئەوا پەنا بۆ بەرگریكاری لاو مارك بارترا دەبات
Top