فلیپ لام..سەردەمی یانەی بەرشلۆنە بەسەرچوو

فلیپ لام..سەردەمی یانەی بەرشلۆنە بەسەرچوو
یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بەرگریكاری یانەی بایرەن میونشن فلیپ لام پێشبینی دەكات تیپی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئەو یانەیە نەبێت كە بۆ بەدەست هێنانی جامی پاڵەوانەكانی ئەوروپا بپاڵێورێت وەك ساڵانی رابردوو. ئەمەو دوای ئەوەی یانەی بایرەن میونش توانی لەیاریی كۆتایی جامی پاڵەوانەكانی پاری ئەوروپا بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی لەهاونیشتمانییەكەی برۆسیا دۆرتمۆند بەئەنجامی 2-1 یاریەكەی بردەوە. لەم بارەیەوەش فلیپ لام بۆ گۆڤاری كیكەر راگەیاند : هیوادەخوازم بتوانین بەرگری لە نازناو و بردنەوەی پاڵەوانییەتی ئەوروپا بكەین بۆ جارێكی تر، بەڵام لەئێستادا ژمارەیەك تیپ هەیە كە لەتوانایان هەیە بتوانن نازناوی ئەم ساڵ بەدەست بهێنێت بەتایبەت یانەی بەرشلۆنە كە سەرجەم ئەو یانەیە دەپاڵێون بۆ بەدەست هێنانی ئەم نازناوە. لەكۆتایی قسەكانیدا لام وتی بۆ نموونە تیپێكی دیاریكراو نییە بتوانم دەست نیشانی بكەم بۆ بەدەست هێنانی جامی ئەم ساڵ، بەڵام من بۆچوونم وایە كە ریال مەدرید ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت كە بە بەربەستێكی گەورەی بەردەممان دایدەنێم.
Top