له‌سه‌ر كه‌یسی نیمار، به‌رشه 13.5 ملیۆنی دا به وه‌زاره‌تی دارایی ئیسپانیا
سه‌رباری ئه‌وه‌ش پاڵه‌وانی خولی ئیسپانی ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه له‌و پرسه‌دا هیچ سه‌رپێچییه‌كی یاسایی كردبێت و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئامانجی دانی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه نه‌هێشتنی هه‌ر لێكدانه‌وه‌و راڤه‌یه‌كه سه‌باره‌ت به گرێبه‌ستی گوستنهوهی نیماری ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه.
مانگی رابردوش ساندرۆ رۆسێڵ، سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پاش تۆمه‌تباركردنی به گه‌نده‌ڵی دارایی، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌و له‌و باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت به‌ڵام خودی خۆی تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بۆیه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه تا پارێزگاری له‌وێنه‌ی جوانی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی بكات.
پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی رۆسێڵ، به‌رشه‌لۆنه دانی به‌وه‌دا نا كه نیمار به‌و بڕه پاره‌یه‌وه كه دراوه به خێزانه‌كه‌ی، 86 ملیۆن و 200 هه‌زار یۆرۆی تێچووه نه‌ك ته‌نها 57 ملیۆن و 100 هه‌زار وه‌ك پێشتر باسیان كردبوو.
هه‌فته‌ی رابردوش یه‌كێك له‌دادوه‌ران بڕیاریدا كه به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نیه له‌دژی به‌رشه‌لۆنه تا پێویست بكات به‌هۆیه‌وه به‌رده‌وامی به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه، بدرێت. هاوكات ئێستا نازانرێت كه ئایا كه‌یسه‌كه به دانی ئه‌و 13.5 ملیۆن یۆرۆیه داده‌خرێت یان نا.
نیمار حه‌وت گۆڵی له‌و 18 یارییه‌دا تۆماركردووه كه له‌خولی ئیسپانی ئه‌م وه‌رزه‌دا بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ی كردووه‌و سێ گۆڵی تریشی له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ر بۆ به‌رشه تۆماركردووه.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه:reuters
