لەخولی پلە دووەكانی كوردستان ئاكرێ و رانیە و ئاسۆ سەركەوتنی گرنگیان تۆماركرد
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان هەشت یاری گرنگ لە هەردوو گروپەكەی كوردستان بەرێوەچوو، لە گروپی یەكەمی خولەكە لە یارییەكی بەهێزو لوتكەی یانەكانی ئەم هەفتەیە هەردوو یانەی بەردەڕەش و خەبات ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو لە یارییەكە و لە تەواوی یارییەكە هێرشی بەردەوامیان دەبردە سەرگۆڵی یەكتری سەرئەنجامیش هەردوو یانە بە گۆلێك وبە خالێك ڕازی بوون، یانەی پێشكەوتنیش لەسەر یاریگای شەهیدان لە هەولێری پایتەخت میوانداری یانەی گارەی دهۆكی كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی گارە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكە و بە سێ گۆڵی خاوێن یارییەكەیان بردەوە و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا، یانەی ئاكرێ لەسەر یاریگای خۆی لە ئامادەبوونی ژمارەیەك هاندەرانی وەرزشی میوانداری یانەی شەقڵاوەی كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئاكرێ ئاستێكی بەرزی یاری كردنیان پێشكەش كرد لە یارییەكە و توانیان گۆڵبارانی یانەی شەقلاوەی میوانیان بكەن و یارییەكەیان بە ئەنجامی(4-0)گۆڵ لێ بردەوە، یانەی جیهانیش لەسەر یاریگای بنەسلاوە لە قەزای دەشتی هەولێر لە یارییەكی ئاست بەرزدا میوانداری یانەی ئاسۆی كرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئاسۆ توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی(3-0)گۆڵ لە یانەی جیهانی بردەوە گۆڵەكانی ئاسۆ لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(فەرمان شەریف،سەمیر فەلاح،رزگار ئەحمەد)تۆمارییان كرد لە یارییەكە و ئاسۆ سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا، لە گروپی دووەمیش یانەی ڕانیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی دووبزلە یارییەكی بەهێزدا یانەی ڕانیە یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی(3-1)گۆڵ، لەسەر یاریگای مەخمور بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی مەخمور و سۆلاڤ بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یانەی مەخمور بەزەحمەت یارییەكەی بردەوە بە تاكە گۆلێكی بێ بەرامبەر، یانەی دووزیش لەسەریاریگای خۆی میوانداری یانەی سەیدسادقی كردو لە یارییەكی بەهێزدا یارییەكەی بە تاكە گۆلێك لێ بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا، یانەی غازی باكوریش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی كفری بردەوە بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ. ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
گروپی یەكەم
1-خەبات10خاڵ
2-گارە7خاڵ
3-ئاسۆ7خاڵ
گروپی دووەم
1-غازی باكور12خاڵ
2-ڕانیە9خاڵ
3-دووز6خاڵ
