زێرەڤانی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی سەنیگالی مۆركرد

زێرەڤانی بەفەرمی  گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی سەنیگالی مۆركرد
یانەی زێرەڤانی پێشەنگی یانەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بۆ بەهێز كردنی ریزی پێكهاتەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە خولەكە یاریزانی پیشەگەری وڵاتی سەنیگال (مادۆكۆناتی)ی هێنایە ریزی یانەكەی بە مەبەستی پاراستنی پێشەنگی یانەكان و بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لەم چەند یارییەكەی ماوە و كێبڕكێ كردن لەگەڵ یانەكانی تر لەسەر ئەنجامی باش لە خولی نایابی كوردستان بەفەرمی تاكو كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ مۆركرد، لە بارەی دەست نیشان كردنی ئەم یاریزانەش عەبدولخالق حەسەن سەرۆكی یانەی وەرزشی زێرەڤانی بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە بۆ بەهێز كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەمان و بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەكانی داهاتووی تیپەكەمان و كێبڕكێ كردن لەگەڵ یانەكانی تر لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی ئەم ساڵ، بیرمان لە هێنانی یاریزانی پیشەگەر كردووە لەم ناوەشدا مادۆكۆناتی بەڕەگەز سەنیگالیمان هێناوەتە ریزی یانەكەمان كە پێشتر لە هەڵبژاردەی سەنیگال و خولەكانی وڵاتانی لوبنان و نەرویژو توركیا و كوێت و سوریا یاری كردووە خاوەن ئاستێكی بەرزە لە هێڵی هێرشبردن یاری دەكات، ئێمە دوای تاقی كردنەوەمان لە یاریی بەرامبەر تیپی سلێمانی ئاستی ئەو یاریزانەمان بەدڵ بوو و پێویستمان بە تواناكانی ئەو هەیە بە فەرمی گرێبەستمان لەگەڵی مۆركرد، لەبارەی بڕی گرێبەستەكەشی ناوبراو ئامادە نەبوو هیچ بڕە پارەیەكی گرێبەستەكە ئاشكرا بكات، تەنیا گوتی: ئەم گرێبەستە تاكو كۆتایی ئەم وەرزەی خولی نایابی كوردستانە.
Top