بەمەبەستی بەهێزكردنی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی ئەم وەرزی گەیشتن بە یارییەكانی خولی نایابی عێراقی، دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی سلێمانی گرێبەستی لەگەڵ چوار یاریزانی پیشەگەری خولی یانەكانی رۆمانی مۆركرد، لە بارەی هێنانی ئەم چوار یاریزانە پیشەگەرەش مامۆستا سەلاح محەمەد كەریم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی» بەمەبەستی بەهێز كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەمان لەم وەرزە كە چەندین یاریزانی بەتوانامان پەڵكیشی یانەكە كردووە تەنیا بەمەبەستی گەڕانەوەی تیپەكەمان بۆخولی نایابی عێراقی، بۆیە ئەم ساڵ لە دوای هێنانی راهێنەری یانەكەمان حەمید سەلمان دەسەڵاتی تەواومان پێدا بۆ دەست نیشان كردنی یاریزانانی بەتوانا بۆ یانەكە، هەر بۆیە دەستەی ڕاهێنەرانی تیپەكەمان بڕیاریان دا گرێبەست لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان(تارق عامر)ی میسری و هەریەك لە یاریزانانی پیشەگەری رۆمانی(ئەدریان ڤۆیكۆلێت، بێرتی نیكۆلا، ئالین كریستیان ستۆیكا) كە ئەم یاریزانانە لە خولەكانی رۆمانی یارییان كردووە، خاوەن ئاستێكی بەرزی یاری كردنن لە هێلەكانی یاری كردن، ئێمە متمانەی تەواویشمان بەم یاریزانانە هەیە كە دەتوانن لەگەڵ یانەكەمان ئاستێكی بەرز لەیارەكانی ئەم وەرزە پێشكەش بكەن، ئەو یاریزانانە تاقیش كراونەتەوە لەلایەن دەستەی ڕاهێنەرانی تیپەكەمان، گرێبەستی سەرجەم ئەم یاریزانانەش دەگاتە 160هەزار دۆلار بەبێ بوونی هیچ مووچەیەكی مانگانە ئەم یاریزانانەش لەسەر دوای حەمید سەلمانی راهێنەر گرێبەستیان لەگەڵ مۆركراوە. وتیشی هیچ كێشەو گرفتێكمان نییە لە ریزی یانەكەمان بۆ دەست پێكردنی وەرزی نوێی خولەكە.گوتیشی جگە لەم چوار یاریزانە پیشەگەرە ژمارەیەك یاریزانی تریشمان هێناوە لە یانەكانی دیكەی عێراق لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرجەم یاریزانەكان پەیوەندی بە یانەكەمانەوە دەكەن، ئەم ساڵ جیا لە ساڵانی رابردوو دەمانەوێ سەركەوین بۆ خولی بژاردەی عێراقی.