كەریم بنزیمە: رۆناڵدۆی بەرازیل باشترین یاریزانی تۆپی پێیە لەمێژوودا

كەریم بنزیمە:   رۆناڵدۆی بەرازیل   باشترین یاریزانی تۆپی پێیە لەمێژوودا
یاریزانی نێودەوڵەتیی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدرید كەریم بنزیمە رایگەیاند خۆشحاڵە كە ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ یانەكەی گەیشتۆتە هەمان ژمارەی گۆڵەكانی ئەستێرەی درەوشاوەی هەڵبژاردەی پێشووی بەرازیل رۆناڵدۆ لەو كاتەی لە یانەی شاهانە بوو. هەروەها بنزیمە بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دووپاتی كردۆتەوە كە رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی تۆپی پێ بووە لە مێژوودا شانبەشانی زیدانی فەرەنسی.
لەبارەی یارییەكانی داهاتووی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، كەریم بنزیمە رایگەیاند ئەو گۆڵانە زیاتر هانم دەدەن كە گۆڵی تر تۆمار بكەم و دەستكەوتی زیاتر لەگەڵ تیپی شاهانە بەدەست بهێنم.
شایانی وتنە كەریم بنزیمە توانیویەتی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لەسەرجەم یاریەكانی لەوەتەی لەیانەی لیۆن هاتووە،104 گۆڵ تۆمار بكات و یەكسان بێت بەژمارەی گۆڵەكانی رۆناڵدۆی بەرازیلی.
Top