سوارێز.. میسی باشترین یاریزانە

سوارێز.. میسی باشترین یاریزانە
هێرشبەری یانەی لیڤەرپۆلی ئینگلیزی لویس سوارێز دووپاتی كردەوە كە بڕوای تەواوی هەیە یاریزانی ئەرژەنتینی و یانەی بەرشلۆنە لیۆنیل میسی بگەڕێتەوە ئاستی جارانی. هەروەها سوارێز لەلێدوانێكیدا بۆ رادیۆی كەتالۆنیا وتی: پێویستە لەسەر هاوڕێیەكانی میسی دەستی یارمەتی بۆ درێژ بكەن لەكاتی یاریەكاندا، چونكە لەرابردوودا ئەو یاریزانە زۆری پێشكەش بە بەرشەلۆنە كردووەو لەئێستاشدا ئەو پێویستی بەیارمەتیی ئەوانە.
هەر لەدرێژەی قسەكانیدا لویس سوارێز رایگەیاند میسی چاك بۆتەوە لەو زنجیرە پێكانەی كە تووشی هاتبوون، بۆیە بەگەڕانەوەی پێویستی بەهەندێ كات هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ئاستی جارانی كە لەرابردوو پێشكەشی كردووە.
لەكۆتاییدا سوارێز وتی: من دڵنیام لەوەی میسی سەرلەنوێ ئاستە بەرزەكەی پێشكەش دەكاتەوە كە پێشتر بینیبوومان و ئارەزوومان دەكرد بیبینین.
Top