لەخولی باسكەی كوردستان دهۆك و زاخۆ درێژیان بەسەركەوتنەكانیاندا

لەخولی باسكەی كوردستان  دهۆك و زاخۆ درێژیان بەسەركەوتنەكانیاندا
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی دوازدەهەمی قۆناغی دووەمی خولی باسكەی نایابی یانەكانی كوردستان لە چەند هۆلێكی شارەكانی كوردستان چەند یارییەكی گرنگ و بەهێز بەرێوەچوو، باسكەی دهۆك لە شاری هەولێر بووە میوانی باسكەی قەڵای توركمانی لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكە و سەر ئەنجامیش یانەی دهۆك یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی(63-57)خاڵ سەركەوتنی بەدەست هێنا و پێشەنگی یانەكانی پاڕاست لەم هەفتەیەشدا، لە یارییەكی دیكەش یانەی دەربەندیخان لەسەر یاریگای ڕووبەرووی یانەی زاخۆ بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش لەبەرژەوەندی یانەی زاخۆ بە كۆتایی هات بە ئەنجامی(64-45)خاڵ و بە جیاوازی نۆ خاڵ یارییەكەی بردەوە لە دووەمی ریزبەندی یانەكان ماییەوە، لە شاری سلێمانیش لەسەر هۆڵی داخراوی پێشمەرگەی سلێمانی هەردوو یانەی سیروانی نوێ‌ و دووبس بەیەك گەیشتن لە م یارییەشدا یاریزانانی هەردولا ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو ئاستیان لێك نزیك بوو سەرئەنجامیش یانەی سیروانی نوێ‌ توانی یارییەكە بە جیاوازی 5خاڵ بباتەوە بە ئەنجامی(57-52)خاڵ .
Top