لە خولی نایابی كوردستان هەولێر گۆڵبارانی زاخۆی كرد، شێروانە زێرەڤانی وەستاند، هەندرێن وپێشمەرگەی هەولێر سەركەوتنیان تۆماركرد
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی حەڤدەهەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ بەرێوەچوو، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی زاخۆی كرد لەم یارییەشدا یاریزانانی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی(5-2)گۆڵ بردەوە، گۆڵەكانی هەولێر لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(ئامانج كەریم،عەبدول قادر نوعمان،ئەحمەد سەلاح، عیماد ئەسعەد،میران كەریم) تۆماریان كردو میران كەریم لێدانێكی سزای لەدەستدا، گۆڵەكانی زاخۆش هەریەك لە یاریزانان(سەرمەندچیا،نۆژدار فاتیح) تۆماریان كرد، لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی نەورۆز و دهۆك ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو لە ئەنجامیشدا یانەی زاخۆ یارییەكەی بە تاكە گۆلێكی یاریزان مستەفا مەحمود یارییەكەی بردەوە، لە شاری كەلاریش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی شێروانەو زێرەڤانی بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا هەردوو یانە بە ۆگۆلێك یەكسان بوون، گۆڵی شێروانە یاریزان مەحەمەد سابیر تۆماری كرد، گۆڵی زێرەڤانی یاریزان مادیۆ كۆنی تۆماری كرد، لە شاری هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەندرێن و شێروانە بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەندرێن بەزەحمەت یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، یانەی ئاڵاش لەسەر یاریگای كۆلێژی زانست لە هەولێر میوانداری یانەی ئاراراتی پیرمامی كردو لە یارییەكی بەهێزدا بە تاكە گۆلێكی یاریزانی پیشەگەری سوری ئیدریس ئەحمەد یارییەكەی لێ بردەوە ، یانەی پێشمەرگەی هەولێریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە شاری كەركوك بووە میوانی یانەی كەركوك یارییەكەشی بە تاكە گۆلێكی بێ بەرامبەر لێ بردەوە، تاكە گۆَڵی یارییەكە یاریزان عەبدوللا سەربەست بە لێدانی سزا تۆماری كرد، لە سەر یاریگای بلێش لە بارزان هەردوو یانەی هەلۆ و سلێمانی بە ۆگۆلێك یەكسان بوون، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-زێرەڤانی34خاڵ
2-هەندرێن 30خاڵ
3-هەولێر27خاڵ
فۆتۆ/ ئیسماعیل رەئوف
