ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشلۆنە زاڤی هێرناندیز رایگەیاند جامی جیهانی داهاتووی بەرازیل 2014دوایین پاڵەوانییەتی جیهان دەبێت بەشداری تێدا دەكات . ئەمەو زاڤی لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی فیفا روونی كردۆتەوە ساڵی 2013 باشترین ساڵەكان بووە لای خۆی كه یاری پێش كۆتایی لەگەڵ بایرن میونشنی ئەڵمانی ئەنجامدا لە خولی پاڵەوانەكانی ئەوروپا، هەروەها نیوەی كۆتایی لەگەڵ ریال مەدرید لەجامی شای ئیسپانیا. هەر لەدرێژەی قسەكانیدا ئەو ئەستێرەی ئیسپانیا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد خۆشییەكی تری ئەم ساڵە ئەوە بوو كە بەرشلۆنە بەهەمان شێوە بووە پاڵەوانی خولی لالیگا. سەبارەت بە دۆڕانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەیاریی جامی كیشوەرەكان بەرامبەر بەهەڵبژاردەی بەرازیل لەهاوینی رابردوودا زاڤی وتی هەڵبژاردەكەیان بەو جۆرە كۆشش ناكات تا بیر لەتۆڵەسەندنەوە بكاتەوە گەر رووبەڕووی بەرازیل بۆوە ، بەڵكو هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەردەم كاردەكات لەسەر سوود وەرگرتن لەهەڵەكانی رابردوو تا دەستكەوتی زیاتر بەدی بهێنێت.