جۆزی مۆرینهۆ: ماتا نەیتوانی جێی خۆی لە پێكهاتەی چێلسیدا بكاتەوە

جۆزی مۆرینهۆ: ماتا نەیتوانی جێی   خۆی لە پێكهاتەی چێلسیدا بكاتەوە
راهێنەری پورتوگالی و یانەی چێلسی ئینگلیزی جۆزی مۆرینهۆ رایگەیاند نیگەرانە لە رۆیشتنی یاریزانی یانەكەی خوان ماتای ئیسپانی، مۆرینهۆ لە لێدوانێكیدا گوتی: لەكاتی هاتنم بۆ یانەی ناوبراو یەكێك بوو لەباشترین یاریزانی ئەو یانەیە، بەڵام بەلای من تواناكان و ئاستی ئۆسكار زۆر لەماتا باشتربوو. هەروەها راهێنەری ناوبراو روونی كرەوە : من زۆر نیگەرانم كە ماتا نەیتوانی یاریزانێكی ئاست بەرزو بەهێز بێت هەروەكو سەردەمی راهێنەر بینیتز، بۆیە ئەمە بەلامانەوە كارێكی نوێ نییە و زۆر كات هیچ بژاردەیەكمان لەبەردەم نامێنێت و رووبەڕووی ئەو بارودۆخانە دەبینەوە. شایەنی وتنە یاریزانی ئیسپانی خوان ماتا بەشێوەیەكی فەرمی چووە یانەی مان یونایتد بە پێی گرێبەستێك بەبری 37 ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی 4 وەرز و درێسی ژمارە 8 ی وەرگرت لە یانەی شەیتانە سوورەكان.
Top