لە خولی پلە دووەكانی كوردستان خەبات وغازی باكور سەركەوتوونیان تۆماركرد

لە خولی پلە دووەكانی كوردستان  خەبات وغازی باكور سەركەوتوونیان تۆماركرد
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان ژمارەیەك یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوون، لە گروپی یەكەم یانەی ئاكرێ‌ لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی یانەی بەردەڕەش بووە لەم یارییەشدا هەردوو یانە بە بێ‌ گۆڵ و بە خالێك یەكسان بوون، یانەی پیشەسازیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی یانەی ئاسۆی هاوشاری بووە لەم یارییەشدا یانەی پیشەسازی توانی بە تاكەگۆلێك یارییەكە بباتەوە ، یانەی خەباتیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی دا و كاتێك بووە میوانی یانەی جیهان لەم یارییەشدا یاریزانانی خەبات توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی(3-1)گۆڵ بە كۆتایی هات، گۆڵەكانی خەبات لەرێگای هەریەك لەیاریزانان(خالید ئەنوەر،ئومێد جەلیل2گۆل)تۆماركران، تاكە ۆگڵی جیهانیش یاریزان(ئومێدتەحسین)تۆماری كرد، یانەی پێشكەوتنیش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری هەولێر میوانداری یانەی شەقلاوەی كرد، لە یارییەكەشدا یاریزانانی شەقلاوە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە سەركەوتنی یانەی شەقلاوە بە كۆتایی هات بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، لە گروپی دووەمیش یانەی مەخمور لەسەر یاریگای دووچاری شكست هات لەبەرامبەر یانەی سەید سادق بە تاكە گۆلێكی بێ‌ بەرامبەر، یانەی غازی باكوریش درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی داو بە ئەنجامی(3-1)گۆڵ لە یانەی ڕاپەرینی بردەوە، یانەی كەیوانیش لە شاری كەركوك نەیتوانی سەركەوتن تۆماربكات و بە گۆلێكی بێ‌ بەرامبەر بە یانەی كفری دۆڕا، یانەی دووزیش سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر یانەی دووبس بەدەست هێنا بە ئەنجامی(3-1)گۆڵ یارییەكەی بردەوە.
گروپی یەكەم
1-خەبات6خاڵ
2-شەقلاوە4خاڵ
3-پیشەسازی4خاڵ
گروپی دووەم
1-غازی باكور6خاڵ
2-سەیدسادق4خاڵ
3-دووز3خاڵ
Top