لە خولی باسكەی نایابی كوردستان ئەمڕۆ قەڵای توركمانی ڕووبەرووی دەربەندیخان دەبێتەوە

لە خولی باسكەی نایابی كوردستان   ئەمڕۆ  قەڵای توركمانی ڕووبەرووی دەربەندیخان دەبێتەوە
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی یازدەهەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی و رۆژی شەمە لە هۆڵەكانی شارەكانی كوردستان چوار یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان تیپەكانی كوردستان بەرێوەبچێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەكاد لە شارۆچكەی عەنكاوە لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی قەڵای توركمانی و دەبەندیخان رووبەرووی یەكتری دەبنەوە ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانەی ئامادەكاری باشیان كردوە، سبەی هەینیش لە شاری دهۆك لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی دهۆك و سیروانی نوێ‌ ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی دهۆك بەنیازی بەدەست هێنانی سەركەوتن و بۆ پاڕاستنی پێشەنگی یانەكانی خولەكە، لە قەزای دووبسیش لە یارییەكی بە هێزدا هەردوو یانەی دووبس و ئەكاد ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، رۆژی شەمە لە شاری زاخۆ لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی زاخۆ و پێشمەرگەی سلێمانی بەیەك دەگەن، هەردوو یانەش هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتن دەدەن، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-2دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەویە.
1-دهۆك20خاڵ
2-زاخۆ19خاڵ
3-دووبس 16خاڵ
Top