لە پاڵەوانێـتی یانەكانی عەرەبی كچانی سیروانی نوێ‌ تووشی شكست بوون

لە پاڵەوانێـتی  یانەكانی عەرەبی  كچانی سیروانی نوێ‌ تووشی شكست بوون
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی دەستپێكی پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی لە شاریقەی وڵاتانی ئیماراتی عەرەبی كە بەبەشداری حەفت تیپی وڵاتانی عەرەبی یارییەكانی بەسەر پەرشتی یەكێتی باسكەی عەرەبی دەستی پێكرد، لە یەكەم تاقی كردنەوەشی كچانی باسكەی سیروانی نوێ‌ بەبەشداری یاریزانی پیشەگەری ئەمریكی راشدات یەكەم یاری خۆشی لەبەرامبەر یانەی فەتاتی كوێتی هەردوو یانە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، یاریزانانی یانەی سیروانی نوێ‌ هەر چەندە یەكەم ئەزموونی یاری كردنیان بوو وەكو یاری نێودەوڵەتی، بەڵام نەیانتوانی سەركەوتن تۆماربكەن، لەبەرامبەریشدا كچانی فەتاتی كوێت بە هۆی ئەزموونی چەند ساڵەیان لە بەشداری كردن لەم پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەكان وپشت بەستن بە چەندین یاریزانی پیشەگەری بەتوانا لە یانەكە، سەر ئەنجامیش یانەی كچانی سیروانی نوێ‌ لەیەكەم تاقی كردنەوەیان دووچاری شكست هاتن لەبەرامبەر فەتاتی كوێتی بە ئەنجامی(72-44)خاڵ، هەر چەندە یاریزانانی سیروانی نوێ‌ لە زۆر كاتی یارییەكەش كێبركێیان لەگەڵ فەتاتی كوێتی دەكرد لەسەر كۆكردنەوەی خاڵەكانی یارییەكە، بڕیاریشە یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە تاكو رۆژی 12ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.
Top