لە خولی باسكەی عێراقی ئەمرۆ یاری لوتكەی لە نێوان هەردوو یانەی كارەبا و دهۆك دەبێت

لە خولی باسكەی عێراقی  ئەمرۆ یاری لوتكەی لە نێوان هەردوو یانەی كارەبا و دهۆك دەبێت
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی باسكەی نایابی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی دەیەمی خولەكە لە شاری بەغدا بڕیارە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لە هۆڵی یانەی ئەرمەنی لە یارییەكی بەهێز و لوتكەی یارییەكانی ئەم هەفتەیە هەردوو یانەی كارەبا و دهۆك ڕووبەرووی یەكتری ببنەوە، بۆ ئەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكارییەكی باشیان كردوە بۆ بەدەست هێنانی سەركەوتن و كێبركێ‌ كردن بۆ بەدەست هێنانی نازناوەكە، ئەم یارییەش بە لوتكەی یارییەكانی ئەم هەفتەیە دێتە هەژمار كردن ، دهۆك بە ئامانجی سەركەوتن گەشتی بەغدای كردوە بۆ ئەوەی پێشەنگی یانەكانی خولەكە قامیتر بكات، لەبەرامبەریشدا یانەی كارەبا دەیەوێت ببێـتە رێگر لە درێژەی سەركەوتنەكانی یانەی دهۆك و سوود لە یاریگاو هاندەران وەربگرێت، لەبەرامبەریشدا یانەی دهۆك بەسەرجەم یاریزانانی پیشەگەرەكانی ئەم یارییە ئەنجام دەدات.دهۆكیش لە پێشەنگی یانەكانی دێت بە كۆكردنەویە 18خاڵ كە لەسەرجەم یارییەكانی ئەم وەرزە سەركەوتنی تۆماركردوە، ئەم یارییەش لە كاتژمێر5ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
Top