تۆپ هاوێژەکان گەڕانەوە پێشەنگ
تۆپ هاوێژەکان لە ياریی پێشووی خولەکە دووچاری يەکسان بوون هاتبوون و بەوهۆيەوە پلەی يەکەمی ڕيزبەندی خولەکەيان لە دەستدابوو بۆ مان سيتی ، بەڵام لە ياریی ئەمڕۆ يەکشەممەيان توانيان بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتن تۆمار بکەن و بچنەوە بۆ پلەی يەکەمی ڕيزبەندی بەشێوەيەکی کاتی، دوو گۆڵەکەی ئارسيناڵ ياريزان چامبێرلەين لە خولەکەکانی ٤٧ و ٧٣دا تۆماری کرد.
خەندان
