لە خولی نایابی كوردستان هەولێرلە پێشمەرگەكەی بردەوە، زێرەڤانیش پێشەنگ قایمتر دەكات، پێشمەرگەی سلێمانیش لە پێشڕەوی دایە
لە میانی یارییەكانی هەفتەی شازدەهەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری بەهێز بەرێوەچوو، یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی درێژەی بە ئەنجامە خراپەكانی داو لەبەرامبەر یانەی هەولێردووچاری شكست هات بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی هەولێر لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(هونەر ئەحمەد،نیاز محمد) تۆماركران، تاكە گۆڵی پێشمەرگەش یاریزان هۆگر حوسێن تۆماری كردو پێشمەرگەی هەولێر حەفتەم یارییەیە تامی سەركەوتنی نەكردوە، یانەی زێرەڤانیش لەسەر یاریگای خۆی درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی داو لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی هەندرێنی دووەمی ریزبەندی یانەكانی بردەوە بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ، گۆڵەكانی زێرەڤانی هەریەك لەیاریزانان(بریار حمە -زیاد ئەحمەد ) تۆماریان كرد بەم ئەنجامەش زێرەڤانی هەر لە پێشەنگ مایەوە، یانەی نەورۆزیش لەسەر یاریگای خۆی بە ئەنجامێكی گەورە لە یانەی شێروانەی كەلاری بردەوە بە ئەنجامی(4-1)گۆڵ، گۆڵەكانی نەورۆز هەریەك لەیاریزانان(مستەفا ئەحمەد، شكار موحسین،زیادعەبدوللا، عەبدولقادرسادق) تۆماریان كرد، تاكە گۆڵی تیپی میوان یاریزان (سەلام عەزیز) بەلێدانی سزا تۆماری كرد، یانەی سلێمانیش لەسەر یاریگای ئاشتی لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی كەركوك بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یارییەكەش بە سەركەوتنی یانەی سلێمانی بە كۆتایی هات بە تاكە گۆلێكی یاریزان(ریچاردماگالۆی)ئۆگەندی تۆماری كرد، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش درێژەی دا بە ئەنجامە باشەكانی لە قۆناغی دووەم و سێ یەمی سەركەوتنی یەك لەدوای یەكی تۆماركرد و بە تاكە گۆلێكی یاریزان (شێرزاد ئەحمەد) لە یانەی زاخۆی بردەوە و خۆی گەیاندە ریزی سێ یەمی خولەكە، لە هاوینە هەواری پیرمامیش یانەی ئارارات لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی هەلۆی دەڤەری بارزانی بردەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، یانەی دهۆكیش لەسەر یاریگای خۆی لە یانەی ئاڵای شاری هەولێری بردەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ.
ریزبەندی یانەكان
1-زێرەڤانی33خاڵ
2-هەندرێن 27خاڵ
3-پێشمەرگەی سلێمانی26خاڵ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
