لە خولی باسكەی نایابی كوردستان هەردوو یانەی دووبس و زاخۆ رووبەرووی یەكتری دەبنەوە

لە خولی باسكەی نایابی كوردستان  هەردوو یانەی دووبس و زاخۆ رووبەرووی یەكتری دەبنەوە
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی یازدەهەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی باسكەی كوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر یاریگای دووبس لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی دووبس و زاخۆ رووبەرووی یەكتری ببنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە لەسەر دەستی ڕاهێنەرانی یانەكانیان، ئەم یارییەش بە یەكێك لە یارییە بەهێزەكانی ئەم هەفتەیە ژەماردەكرێت، سبەی هەینیش لە شاری هەولێر یانەی قەڵا میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەكات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە بە ئامانجی سەركەوتن یاری دەكەن، یانەی قەڵا دەیەوێت تۆڵەی شكستی هەفتەی ڕابردوو بكاتەوە لەبەرامبەر دووبس ، پێشمەرگەش بۆ سەركەوتن گەشتی هەولێركردوە، لەلایەكی دیكەوەش لە شاری سلێمانی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یانەی سیروانی نوێ‌ میوانداری یانەی ئەكادی شاری هەولێر دەكات بۆ ئەم یارییەش هەردوو یانە ئامانجیان سەركەوتنە كە هەفتەی ڕابردوو هەردوو یانەكە دووچاری شكست هاتبوون، رۆژی شەممەی داهاتووش لە شاری دهۆك لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی دهۆكی پێشەنگی یانەكان و دەربەندیخان رووبەرووی یەكتری دەبنەوە گشت یارییەكانیش لە كاتژمێر30-2دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.




فۆتۆ/ ئیسماعیل
Top